ئه‌حلام و مێرده‌كه‌ی له ئیمارات ده‌رده‌كرێن
ئەحلام و هارجری
وێستگه نیوزـ
میدیاكارێكی میسری ئاشكرایكرد كه به‌هۆی هه‌ڵوێستی مێرده قه‌ته‌رییه‌كه‌یه‌وه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت بەهۆی قەیرانی سیاسیی نێوان قەتەر و وڵاتانی عەرەب، ئه‌حلام، خانمه گۆرانبێژی ئیماراتی و مێردە بزنسمانە قەتەرییەکەی له وڵاته‌كه‌ی ده‌ربكرێن.
محه‌مه‌د ئه‌لغه‌یتی، میدیاكاری میسری له به‌رنامه‌ی (الخیمه) كه له كه‌ناڵی LTC په‌خشده‌كرێت رایگه‌یاند له سه‌رچاوه‌یه‌ك نزیك له ئه‌حلام بیستویه‌تی به‌رپرسانی ئیمارات داوایان لێكردووه خۆی و موباره‌ك هاجری به‌ره‌گه‌ز قه‌ته‌ری له‌ماوه‌ی 48 كاتژمێردا ئیمارات جێبهڵێن.
ئه‌و میدیاكاره له به‌رنامه‌كه‌دا راشیگه‌یاندووه كه به‌هۆی قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌ر هاوسۆزیه‌ك به وتن و به نوسین، سزای موباره‌ك هاجری و ئه‌حلام دراوه، چونكه موباره‌ك له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئینستانگرام هاوسۆزیی بۆ وڵاته‌كه‌ی ده‌ربڕیووه.
ده‌شوترێت كه ئه‌حلام له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئیمارات زۆر هه‌وڵیداوه ئه‌و بڕیاره نه‌یانگرێته‌وه، به‌ڵام هه‌وڵه‌انی بێهوده بوون، چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه‌ش باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌حلام و مێرده‌كه‌ی به‌نیازن به‌ره‌و لۆس ئه‌نجلس له ئه‌مریكا یان ماڵه‌كه‌ی خۆیان له له‌نده‌ن بڕۆن تا ئه‌و قه‌یرانه‌ی نێوان قه‌ته‌ر و وڵاتانی كه‌نداو یه‌كلایی ده‌بێته‌وه.
ئه‌حلام سێ ره‌گه‌زنامه‌ی وڵاتانی كه‌نداوی له خۆیدا كۆكردووه‌ته‌وه، ئه‌م خانمه به ره‌گه‌ز ئیماراتییه و دایكی به‌حره‌ینییه و مێرده‌كه‌شی قه‌ته‌رییه، ئه‌حلام و موباره‌ك هاجری ساڵی 2003 هاوسه‌رگیرییان كردووه و سێ منداڵیان به‌ناوه‌كانی فه‌هد و فاتیمه و لوئلوئه هه‌یه.
پشتیوانییەکەی هاجری لە قەتەر
رۆژی دووشه‌ممه 5ی حوزه‌یرانی 2017، ھەریەك لە وڵاتانی سعودیە، ئیمارات، بەحرەین و میسر، تەواوی پەیوەندییەكانیان لەگەڵ قەتەر پچڕاند و بە لەخۆگرتن و پاڵپشتیكردنی گروپ و رێكخراوە تیرۆرستییەكان تۆمەتبارییان كرد.
ئەو هەنگاوە رێکخراوەی ئەو چوار وڵاتە بەرامبەر قەتەر پەیوەندی بە وەوە هەیە کە قەتەر پشتگیری لە کۆمەڵەی ئیخوان موسلمین ئەکات و بەوەش تۆمەتباریان کردووە کە پشتگیری لە ئەجێنداکانی ئێرانیش دەکات.
ئەو وڵاتانە ماوەی 14 کاتژمێریان بۆ گەشتیاران و هاوڵاتیانی قەتەری دانا خاکی وڵاتەکانیان جێبهێڵن.
ئاژانسی هەواڵی سعودیە بڵاویکردەوە، قەتەر لە چەند ساڵی ڕابردوودا بە ئاشکرا و نهێنی پێشێلکاری کردووە و هەوڵیداوە یەکڕیزی وڵاتەکەی تێکبدات و خەڵکی سعودیەی هانداوە لەدژی دەسەڵات بوەستنەوە، جگە لەوەش بەرپرسانی سعودییە قەتەر بەوە تۆمەتبار دەکەن کە باوەشی بۆ گروپە تیرۆریستییەکان و تایەفییەکان کردووەتەوە و ئامانجی تێکدانی سەقامگیری ناوچەکەیە.
عەرەبستانی سعودی بە ڕاستەوخۆ قەتەری بەوە تۆمەتبار کردووە کە پشتگیری ئیخوان موسلمین و داعش و قاعیدە دەکات و بەردەوام لە رێی کەناڵەکانی راگەیاندنەوە بانگەشە بۆ ئەدەبیات و پلانی ئەو رێکخراوانە دەکات.
په‌یوه‌ندییه‌كانی قه‌ته‌ر له‌گه‌ڵ وڵاتانی كه‌نداو دوای ئه‌وه تێكچوو كه ئاژانسی ره‌سمیی قه‌ته‌ر (قنا) لێدوانێكی شێخ ته‌میم بن حه‌مه‌د، میری قه‌ته‌ری بڵاوكرده‌وه و لێدوانه‌كان له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی ئه‌نجومه‌نی هاریكاریی كه‌نداو نه‌ده‌گونجا به‌تایبه‌ت له‌و پرسانه‌دا كه په‌یوه‌ستن به ئێرانه‌وه، دواتر ئاژانسه‌كه سه‌رله‌به‌ری ئه‌و لێدوانانه‌ی ره‌تكرده‌وه و وای راگه‌یاند كه هه‌ژماره‌كه‌یان هاك كراوه.
AM:11:17:14/06/2017
ئه‌م بابه‌ته 42772
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت