جگه‌ره به گرتی دا
وێستگه نیوزـ
دادگایه‌كی تونسی سزای زیندانیكردنی بۆ هاوڵاتییه‌كی وڵاته‌كه‌ی ده‌ركرد كه له مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز و به رۆژی روناك له حه‌وشه‌ی دادگادا جگه‌ره‌ی كێشاوه.
شوكر له‌حمر، وته‌بێژی ره‌سمی دواكاری گشتی له شاری بنزرت-ی تونس بۆ ئاژانسی فرانس پرێس-ی ئاشكراكردووه كه به‌رپرسێكی یاسایی له‌كاتی چونه‌ژوره‌وه‌ی بۆ ناو دادگای ئه‌و شاره، تێبینی هاوڵاتییه‌كی كردووه له حه‌وشه‌ی دادگا و به رۆژی روناك و به‌تایبه‌ت له مانگی ره‌مه‌زاندا جگه‌ره ده‌كێشێت.
وتیشی كه به‌رپرسه یاساییه‌كه ده‌ستبه‌جێ په‌یوه‌ندیی به پۆلیسه‌وه كردووه و ئه‌وانیش گه‌یشتونه‌ته‌سه‌ری و ره‌وانه‌ی دادگایان كردووه.
دادگای تونس به پێی به‌ندی 226ی یاسای وڵاته‌كه‌ی كه تایبه‌ته به رێزگرتن له دابونه‌ریتی گشتی و سه‌رپێچی نه‌كردن لێی، ئه‌و هاوڵاتییه‌ی به یه‌ك مانگ زیندانی سزا داوه و ماوه‌ی 10 رۆژیش مۆڵه‌تی داوه‌تێ تا تانه له بڕیاره‌كه‌ی دادگا بدات.
هه‌ر له شاری بنزرت-ی تونس و له یه‌كی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵدا، دادگا سزای بۆ زیندانیكردنی چوار كه‌س ده‌ركرد كه له مانگی ره‌مه‌زان و به رۆژی روناك له پارێكێكی گشتیدا نانیان خواردووه و ئاویان خواردووه‌ته‌وه و جگه‌ره‌یان كێشابوو.
AM:11:43:14/06/2017
ئه‌م بابه‌ته 4628
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت