به‌ڤیدیۆ..له رۆژی زه‌ماوه‌نده‌كه‌یدا به‌توڕه‌یی بوكێی راكێشا
خوێستگه نیوزـ
زاوایه‌ك لە چین به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ناشرین له رۆژی زه‌ماوه‌نده‌كه‌یدا بوكێی له ئۆتۆمبیلی گواستنه‌وه‌یان راكێشایه ده‌ره‌وه و له‌به‌رچاوی ئاماده‌بووان هه‌ستی بریندار كرد.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌سه‌ر گرته ڤیدیۆییه‌كه بڵاوكراوه‌ته‌وه، بوكێ به زاوای وتوووه تا بڕه پاره‌یه‌كی زۆری نه‌داتێ له‌و ئۆتۆمبیله دانابه‌زێت كه تایبه‌تكرابوو به رۆژی زه‌ماوه‌نده‌كه‌یان.
له‌بری ئه‌وه زاوا له‌كاتی گه‌یشتنیان بۆ شوێنی زه‌ماوه‌نده‌كه و به‌به‌رچاوی خه‌ڵكه‌وه، زۆر به توڕه‌یی بوكێی له ئۆتۆمبیله‌كه راكێشاوه‌ته ده‌ره‌وه و خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌و ره‌فتاره‌ی حه‌په‌ساندووه.
دوای ئه‌و ره‌فتاره‌شی زاوا رایگه‌یاندووه كه له بوكێ توڕه نه‌بووه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی توڕه‌ی كردووه شۆفێری ئۆتۆمبیله‌كه بووه كه داوای "زه‌رفی سور"ی له زاوا كردووه، ئه‌وه‌ش جۆره زه‌رفێكی تایبه‌ته به بۆنه‌كان كه بڕه‌پاره‌یه‌كی تێدایه و وه‌ك خه‌ڵات ده‌به‌خشرێت به كه‌سانی دیكه.
PM:03:15:14/06/2017
ئه‌م بابه‌ته 22370
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت