بۆ ئه‌وانه‌ی له ره‌مه‌زاندا تێرخه‌و نابن
وێستگە نیوز -
به‌هۆی مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زانه‌وه، زۆربه‌مان چه‌ندین گۆڕانكاریمان له كاتی ژه‌مه خۆراكه‌كان و چالاكییه جۆراوجۆره‌كاندا كردووه، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه كه ببێته هۆی تێكچوونی خه‌ومان و هه‌ستكردن به خه‌واڵوویی له كاتی رۆژدا.
خه‌وتن په‌وه‌ندییه‌كی راسته‌وخۆی به ته‌ندروستی جه‌سته و ده‌روونه‌وه هه‌یه و بۆیه پێویسته گرنگییه‌كی تایبه‌تی پێ بده‌ین.
چه‌ند رێنمایی و زانیارییه‌ك ده‌رباره‌ی خه‌وتن هه‌یه كه له كاتی ره‌مه‌زاندا ده‌كرێت په‌یڕه‌و بكرێت سوودی لێ ببینرێت.
زانستی ده‌رونناسی ئه‌و راستییه‌مان بۆ ده‌رده‌خات كه مرۆڤ له كاتی خه‌ودا به چه‌ند سووڕێكیدا تێده‌په‌ڕێت (Sleep Cycles)، هه‌ر سووڕێك به نزیكه‌یی 90 خوله‌ك (واته كاتژمێر و نیوێك) ده‌خایێنێت، مرۆڤ پێویستی به پێنج یان شه‌ش سووڕه بۆ تێرخه‌وبوون، واته حه‌وت كاتژمێك و نێو بۆ نۆ كاتژمێر.
هه‌وڵ بده پێی ئه‌م سووڕانه كاته‌كانی خه‌وت رێك بخه‌یت، بۆ نمونه خه‌وتن به ئه‌ندازه‌ی چوار سووڕ (واته شه‌ش كاتژمێر)له شه‌ودا و یه‌ك سووڕ (واته كاتژمێر و نیوێك) له رۆژدا ده‌كاته پێنج سووڕ و به‌سه بۆ به‌ده‌ستهێنانی پشووی پێویست.
به‌ڵام تێبینییه‌كی گرنگ هه‌یه كه ده‌بێت ره‌چاوی بكه‌ین، بۆ هه‌ستكردن به وریایی و تێرخه‌وی له‌كاتی له‌خه‌وهه‌ستاندا، پێویسته كاته‌كانی خه‌ومان چه‌ندجاره‌ی ژماره‌ی ئه‌م سووڕانه بێت، بۆ نموونه: خه‌وتن بۆ ماوه‌ی سێ كاتژمێر (واته دوو سووڕ) یان چوار كاتژمێر و نیو (واته سێ سووڕ) بۆ پشوودان زۆر گونجاون.
به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه خه‌وتن بۆ چوار كاتژمێر، كه چه‌نجاره‌ی سووڕه‌كان نییه، ده‌بێته هۆی پچڕانی سووڕه‌كان و له‌كاتی له‌خه‌وهه‌ستاندا جه‌سته و ده‌روونمان له جۆره ناهاوسه‌نگییه‌ك كه ده‌بێته هۆی هه‌ست كردن به خه‌واڵوویی و ماندوویی.
PM:03:46:14/06/2017
ئه‌م بابه‌ته 7376
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت