رۆڵی پارشێو له ئاگره‌كه‌ی به‌ریتانیا
وێستگه نیوزـ
حكومه‌تی به‌ریتانیا ستایشی رۆڵی "پارشێو"ی تایبه‌ت به رۆژوه‌وانانی موسڵمانان ده‌كات له ئاگره‌كه‌ی له‌نده‌ن كه هۆكار بووه بۆ رزگاركردنی گیانی ده‌یان كه‌س.
ئیدوین سامویل، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر سوپاسی موسڵمانانی كردووه كه له‌كاتی پارشێودا به‌خه‌به‌ر بوون.
سامویل نوسویه‌تی: " راپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌و موسڵمانانه‌ی به‌خه‌به‌ربون بۆ خواردنی نانی پارشێو، هاوكار بووه بۆ رزگاركردنی گیانی زۆرێك له‌له‌وانه‌ی له تاوه‌ره سوتاوه‌كه‌ی له‌نده‌ندا بوون، سڵا و رێز و پێزانیان بۆ ده‌نێرم".
رۆژی چوارشه‌ممه 14ی حوزه‌یرانی 2017، تاوه‌ری گرینفیل له ناوچه‌ی لانكسته‌ر وێست-ی خۆرئاوای له‌نده‌ن ئاگری گرت و به‌هۆه‌یه‌وه 17 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ده‌یانی دیكه‌ش برینداربوون، پۆلیسی به‌ریتانیاش رایگه‌یاند كه روداوه‌كه كاری تیرۆرستی نییه.
دانیشتوانی ناوچه كاره‌ساتباره‌كه‌ش ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه كه له‌وكاته‌دا موسڵمانان به‌خه‌به‌ر بوون بۆ خواردنی نانی پارشێو له مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزدا و ئه‌وان لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیان له ئاگره‌كه ئاگادار كردووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش هۆكار بووه بۆ ئه‌وه‌ی زیانێكی كه‌متری گیانی له رووداوه‌كه بكه‌وێته‌وه و ژماره‌یه‌ك زیاتر له دانیشتوانی تاوه‌ره‌كه رزگار بكرێن.
PM:11:56:15/06/2017
ئه‌م بابه‌ته 40498
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت