چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی ترشه‌ڵۆک(حموضه) بکه له ره‌مه‌زاندا.
وێستگە نیوز -
هه‌روه‌ک هه‌موومان ده‌زانین له مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زاندا رۆژوه‌وان زیاتر تووشی نه‌خۆشی ترشه‌ڵۆکی ده‌بن وه‌ک له کاته‌کانی دیكه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی که ده‌ردانی ترشه‌کان له‌لایه‌ن گه‌ده‌وه زیادو که‌م ده‌کات، به‌تایبه‌تی ترشی هایدرۆکلۆریک که هۆکاری توشبوونه به نه‌خۆشی ترشه‌ڵۆکی که رۆژووه‌وان بێزار ده‌کات.
بۆیه ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت چاره‌سه‌ری ئه‌مه بکه‌یت ئه‌م چه‌ند رێگایه بگره به‌ر.
1.خواردنی زه‌ڵاته:
زه‌لاته به ڕێژه‌یه‌کی زۆر بخۆ به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی سه‌وزه‌کانیان تێدایه وه‌ک کاهوو که هۆکاری سه‌ره‌کیه بۆ چاک بوونی ئه‌م نه‌خۆشییه.
2.خواردنی میوه:
له‌کاتی رۆژوشکاندندا به خورما یان هه‌ر میوه‌یه‌کی دیكه رۆژوه‌که‌ت بیشکێنه نه‌ک به شیرینی وه‌ک پاقلاوه
3.خواردنی ئاو:
ئاو به ڕێژه‌یه‌کی زۆر بخۆ به‌ڵام به‌له‌سه‌ر خۆی و که‌م که‌م چونکه ئاو ڕێژه‌ی ده‌ردانی ترشه‌کان له گه‌ده‌دا رێک ده‌خات.
4.شیری بێشه‌کر مه‌خۆ:
زۆربه‌ی شیره‌کانی ئێستا گیراوه‌ن که به رێژه‌یه‌کی که‌م شه‌کریان تێکراوه بۆیه خواردنی ئه‌مه یه‌کسه‌ر ده‌بێته هۆی ترشه‌ڵۆکی و باشتر وایه نه‌خورێت یان شیری سروشتی بخورێت.
5.حێل بکه‌ره چاکه‌ته‌وه:
زۆرترین شت که رۆژوه‌وان ده‌یخۆنه‌وه چایه بۆیه به‌تێکردنی حێل بۆ ناو چاکه‌ت چاره‌سه‌ی ئه‌م ترشه‌ڵۆکییه ده‌که‌یت.
6.وه‌رزشکردن:
هه‌وڵبده دوای نان خواردن چالاکیت هه‌بێت نه‌وه‌ک دابنیشیت یان بخه‌ویت چونکه جوڵه‌ی دوای نان کرداری هه‌رس کردن ئاسان ده‌کات.
سه‌رچاوه:ئه‌ره‌ب- له‌یدی
PM:01:48:16/06/2017
ئه‌م بابه‌ته 3540
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت