ڤیدیۆیه‌كی ترسناك... تیمساحێك سه‌ری راهێنه‌ره‌كه‌ی ده‌خوات
وێستگه نیوز- له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا تیمساحێك قه‌پاڵ له سه‌ری راهێنه‌ره‌كه‌ی ده‌گرێت و پیاوه‌كه‌ش له ئازاردا هاوار ده‌كات.
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا كه یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو له باخچه‌یه‌كی ئاژه‌ڵانی دوورگه‌ی كوه سامۆی باشووری تایله‌ند وێنه‌گیراوه، پیاوێك له گه‌ڵ تیمساحێكی باخچه‌كه‌دا نمایش ده‌كات.
له سه‌ره‌تادا پیاوه‌كه له‌به‌رده‌م تیمساحه‌كه‌دا پاڵ ده‌كه‌وێت و ماوه‌یه‌كی كه‌م یاری له‌گه‌ڵ ده‌كات و دواتر سه‌ری ده‌خاته ده‌می تیمساحه‌كه‌وه و كاره‌ساته‌كه روویدا.
پیاوه‌كه رۆڵێكی رۆتینی خۆی ده‌بینی كه رۆژانه له‌به‌رده‌م سه‌ردانكه‌رانی باخچه‌كه‌دا دووباره‌ی ده‌كرده‌وه و به دار یاری له‌گه‌ڵ تیمساحه‌كه ده‌كرد و نه‌یده‌زانی وای به‌سه‌ر دێنێت.
پیاوه‌كه یاری به داره‌كه ده‌كرد و ده‌یخسته ده‌می تیمساحه‌كه و ده‌ری ده‌هێنایه‌وه تا دواجار سه‌ری خسته ناو ده‌می.
سه‌ری پیاوه‌كه چه‌ند چركه‌یه‌ك له ناوی ده‌می تیمساحه‌كه بوو كه ده‌می داخست وبه دانه‌كانی فشاری له‌سه‌ر سه‌ری دروست كرد.
پیاوه‌كه هه‌وڵی دا سه‌ری له ده‌می تیمساحه‌كه بێنێته‌وه‌ده‌ره‌وه و به ده‌نگی به‌رز هاواری ده‌كرد و ده‌یقیژاند و كاتێك تیمساحه‌كه به‌جێی هێشت له‌هۆش خۆی چوو بوو.
سه‌رچاوه: ئه‌لعه‌ره‌بیه
PM:10:40:16/06/2017
ئه‌م بابه‌ته 41465
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت