ده‌رهێنه‌ری فیلمی "Rocky" گیانی له‌ده‌ست دا
وێستگه نیوز -
جۆن جه‌ی ئاڤیلدسه‌ن ده‌رهێنه‌ری فیلمه به‌ناوبانگه‌كانی "رۆكی" و"منداڵی كاراتی"، له ته‌مه‌نی 81 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
ئانسۆنی ئاڤیلدسه‌ن كوڕی جۆن ئاڤیلدسه‌ن ئاشكرای كرد كه باوكی چاره‌سه‌ری بۆ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی په‌نكریاس وه‌رگرتووه و له نه‌خۆشخانه‌ی سیداراس-سینائی گیانی له‌ده‌ست داوه.
ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگی فیلمی Rocky، سیلڤه‌سته‌ر ستالۆن له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام نیگه‌رانی خۆی به‌رامبه‌ر به گیانله‌ده‌ستدانی ئاڤیلدسه‌ن ده‌ربڕیوه و نووسیویه‌تی "بۆ هه‌موو شتێكم قه‌رزاری ئاڤیلدسه‌نم. ئارامی و ئازایه‌تی ئه‌و ژیانی منی گۆڕی".
ئاڤیلدسه‌ن له ساڵی 1935 له ئۆواك پارك له ویلایه‌تی ئیلینۆی له‌دایك بووه و ده‌رچووی زانكۆی نیویۆركه و وه‌ك نووسه‌ری ریكلام كاری ده‌كرد دواتر له ساڵی 1970دا ده‌ستی داوه‌ته كاری سینه‌مایی و له ساڵی 1976دا فیلمی رۆكی ده‌رهێناوه و ناوبانگی په‌یدا كردووه. تێچووی ئه‌و فیلمه یه‌ك ملیۆن دۆلار بووه و له 28 رۆژدا تۆمار كراوه و خه‌ڵاته‌كانی ئۆسكاری بۆ " باشترین فیلم و باشترین ده‌رهێنه‌ری" پێبه‌خشراوه.
له ساڵی 1984 فیلمێكی دیكه‌ی به‌ناوی منداڵه كاراتیه‌كه ده‌رهێنا و ناوبانگێكی دیكه‌ی په‌یدا كرد.
PM:02:18:17/06/2017
ئه‌م بابه‌ته 4192
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت