پارشێو هەلێکە بۆ ئەوەی کێشت دابەزێنیت


وێستگە نیوز -

ژەمی پارشێو زۆر گرنگترە لە ژەمی ئێوارە، چونکە بەهۆی پارشێوەوە دەتوانیت ڕۆژووەکەت بەهێز و تواناوە بگریت.

کەسانێکی زۆر هەن ئارەزوو دەکەن لە ڕەمەزاندا کێشیان دابەزێت، بەڵام بەپێچەوانەوە بەهۆی خواردنی ناتەندروست و کەمی جووڵەوە قەڵەو دەبن، دەکرێت ئەمەش چارەسەربکەیت، بە خواردنی تەندروست.

بەپێی ماڵپەڕی "JBC" دەتوانیت پارشێوان ئەم خواردنەوەیە بخۆیتەوە کە دەبێتەهۆی دابەزاندنی کێشت و توانایەکی باشیشت پێدەدات.

مۆز

پرتەقاڵ

سەهۆڵ

پێکهاتەکان تێکەڵ بکە و کۆکتێلێک دێتە بەرهەم و پارشێوان بیخۆرەوە، هەردوو میوەکە پێکهاتەی دژە ئۆکسانیان تێدایە و وزەیەکی زۆرت پێدەبەخشن و واتلێدەکات درەنگ هەست بە برسێتی بکەیت، باری دەروونیت ئارام ڕادەگرێت و ڕێگریی لە قەبزی دەکات، چەوری لەش دەتوێنێتەوە.


PM:03:48:17/06/2017


ئه‌م بابه‌ته 11248 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو