لە مانگی ڕمەزاندا بەم شێوەیە گرنگی بەپێستت بدە
وێستگە نیوز -
پێستی گەشاوە بەشێكە لەجوانی مرۆڤ ، بۆ ئەوەی پێستتان بەگەشاوەی بمێنێتەوە لەم مانگەدا ئەوە پێویستە ئەم هەنگاوانە پەیڕەو بكەن:
1-شامپۆی تایبەت بۆ شۆردن وخاوێنكردنەوەیی پێست و لێكردنەوەی پاشماوەی ماكیاج بەكاربهێنن.
2-دوای شۆردن و خاوێنكردنەوەی پێستت ، كرێمی شێداركەرەوە بدە لەڕوخسارت بۆ ئەوەی پێستت لە وشكبونەوە پارێزراوبێت.
3-لەكاتی چونە دەرەوەدا دژە خۆری تایبەت بۆ پێستی ڕوخسارت بەكاربهێنە بۆ ئەوەی پێستت لە زیانەكانی تیشكی خۆر پارێزراوبێت .
4-دوای بەربانگكردنەوە هەوڵبدە ڕاهێنانی وەرزشی ئەنجامبدەیت بۆ ئەوەی سوڕی خوێنی جەستەت چالاك بێت و بڕی پێویست ئۆكسجین بگاتە خانەكانی جەستەت .
5-بڕی پێویست ئاو بخۆرەوە دوای شكاندنی ڕۆژوو ،خواردنەوەی بڕی پێویست لە ئاو پێست بە شێداری و گەشاوەی دەهێڵێتەوە .
4-ئەو خۆراكانە بخۆ كە ڕیشاڵ و ڤیتامین و خوێ كانزاییەكان لە پێكهاتەیاندا هەیە بۆ ئەوەش دەتوانن سوود لە میوە و سەوزەكان وەربگرن.
5-بەپێی توانا دوور بكەونەوە لە خواردنی خۆراكە چەورەكان و خواردنەوە گازیەكان .
6-بڕی پێویست بخەون ،پێست لەكاتی خەوتندا نوێ دەبێتەوە .
سەرچاوە: http://www.alarabiya.net/
PM:03:58:17/06/2017
ئهم بابهته 9180
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت