نرخی دراوه‌كان له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ


وێستگه‌ نیوز ـ
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 18ی حوزه‌یرانی 2017، نرخی دراوه‌ جیهانییه‌كان به‌رانبه‌ر به‌ دیناری عیراقی له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌ تۆمار كراون.

ره‌وه‌ز ئامانج، له‌ نووسینگه‌ی میرزا بۆ ئاڵوگۆڕی دراو له‌ شاری سلێمانی به‌ وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ 100 دۆلاری ئه‌مریكی به‌ 125 هه‌زار و 200 دیناره‌.

وتیشی: "100 یۆرۆ به‌ 140 هه‌زار و 500 دیناره‌، 100 پاوه‌ن به‌ 160 هه‌زار و 250 دیناره‌".

ئه‌وه‌شی وت: "1000 تمه‌ن به‌ 33 هه‌زار و 750 دیناره‌ و 100 لیره‌ی توركیش به‌ 35 هه‌زار و 500 دیناره‌".


AM:10:14:18/06/2017


ئه‌م بابه‌ته 4540 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت