نرخی دراو لە کاتی کردنەوەی بازاڕ


وێستگه‌ نیوز ـ
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 19ی حوزه‌یرانی 2017، نرخی دراوه‌ جیهانییه‌كان به‌رانبه‌ر به‌ دیناری عیراقی له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌ تۆمار كراون.


ره‌وه‌ز ئامانج، له‌ نووسینگه‌ی میرزا بۆ ئاڵوگۆڕی دراو له‌ شاری سلێمانی به‌ وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ 100 دۆلاری ئه‌مریكی به‌ 124 هه‌زار و 900 دیناره‌.

وتیشی: "100 یۆرۆ به‌ 140 هه‌زار و 500 دیناره‌، 100 پاوه‌ن به‌ 160 هه‌زار و 500 دیناره‌".

ئه‌وه‌شی وت: "1000 تمه‌ن به‌ 33 هه‌زار و 500 دیناره‌ و 100 لیره‌ی توركیش به‌ 35 هه‌زار و 750 دیناره‌".


AM:09:47:19/06/2017


ئه‌م بابه‌ته 3406 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت