مـاری ئان بیڤان.. بەدبەخترین ژنی مێژوو
وێستگه نیوز ـ
ماری بیڤان 1874-1933 کچی خێزانێکی 10 کەسی ماڵێکی کرێکار بوو لەناوچەی نیوهام لەلەندەن گەورەببوو.
لەدوای 18 ساڵی ماری بیڤان لەخەستەخانەیەک وەک برینپێچ کاریدەکرد.. ساڵی 1903 کوڕێکی بەناوی تۆماس ناسی و لەتەمەنی 30 ساڵیدا هاوسەرگیری لەگەڵ کرد.
دوای ساڵێک لەزەواجەکەی، ماری وردە وردە تووشی نەخۆشی "زلبوونی پەل و ئەندامەکان" ی جەستەی بوو کەحاڵەتێکی بایالۆجی دەگمەنە بەهۆی زیاد ڕژانی هۆڕمۆنی GH وە دروست دەبێت کە غودەی نوخامی دەریدەدات و جگەلەگۆڕینی شکڵ، ئازاری سەریەشە و نەخۆشی شەکرەو لاوازی دڵیش دروست دەکات.
ساڵی 1914 تۆماسی هاوسەری کۆچی دوایکردو ماری بەدبەخت بەخۆی و چوار مناڵەوە بێ ماڵ و حاڵ مایەوە.
ساڵی 1920 بۆ ژیاندنی خۆی و مناڵەکانی پەیوەندیکرد بە گروپی سێرکی "سام گەمپەرس" و وەک ناشرین ژنی دونیا نمایشی لەشارو شارۆچکەکانی دونیا دەکرد و تا کۆتای ژیانی لەنمایشە سێرکەکاندا شکڵی خۆی پیشان دەدا.
ماری ئان بیڤان لە23 ی مانگی 12 ی ساڵی 1933 لەتەمەنی 59 ساڵیدا کۆچیدوایکردو چیرۆکی ناڕەحەتیەکانی بۆ دواجار کۆتای هات.
تێبینی: ساڵی 2000 گەورە مارکێتی جیهان هۆڵمارک، کارتێکی دیاری لەدایکبوونی چاپکرد کەوێنەی ماری بیڤیانی لەسەربوو وەک بەشێک لەگێرانەوەی ڕێز بۆ ئەم مرۆڤە غەدر لێکراوە.
له پهیجی فهرمی رۆژنامهنووس توانا عوسمان وهرگیراوه
AM:10:14:19/06/2017
ئهم بابهته 16422
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت