ماوه‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی راوی ماسی درێژكرایه‌وه
وێستگه نیوز ـ
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی سلێمانی ماوه‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی راوكردنی ماسی بۆ 25ی حوزه‌یرانی 2017، درێژ كرده‌وه.
له راگه‌یه‌نراوێكی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی پارێزگای سلێمانی كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 19ی حوزه‌یرانی 2017، ده‌ركراوه و وێنهیكهی بۆ وێستگه نیوز نێردراوه، تیایدا هاتووه: له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و به‌له‌به‌رچاو گرتنی باری كه‌ش و هه‌واو به‌پێی نوسراوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی سامانی ئاژه‌ڵ و ڤێترنه‌ری/ سامانی ماسی ژماره (826) له 13ی ئازاری 2017، بڕیاردرا به درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی راوكردنی ماسی بۆ 25ی ئه‌م مانگه.
ئه‌وه‌ش هاتووه: واته له 26ی حوزه‌یرانی 2017، راوكردنی ماسی به‌پێی رێنماییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان رێگه‌پێدراوه.
ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت: "به‌پێی رێنماییه‌كان راوكرنی ماسی به به‌كارهێنانی ژه‌هرو كاره‌باو هه‌موو جۆره‌كانی ته‌قه‌مه‌نی قه‌ده‌غه‌یه‌و رێگه‌پێنه‌دراوه".
PM:04:46:19/06/2017
ئه‌م بابه‌ته 9519
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت