ئه‌م كه‌سه 21 ملیۆن دۆلار زیانی به هێڵی فڕكه‌وانی ئه‌مریكا گه‌یاندووه
پاسپۆرتەکەی ستیڤ
وێستگه نیوزـ
ساڵی 1987 ستیڤ ورثستن-ی ئه‌مریكایی "تكتێكی ئاڵتونی"ی له هیڵی فڕۆكه‌وانیی ئه‌مریكا به 250 هه‌زار دۆلار كڕی كه رێگه‌ی پێدابوو له كورسیی پله یه‌كی ئه‌و هێڵه‌دا هه‌تا له ژیاندا بێت به‌خۆڕایی به‌دنیادا بگه‌ڕێ و گه‌شت بكات.
"تكته ئاڵتونییه‌كه"ی ستیڤ هه‌ر ئه‌وه‌ش نه‌بوو، به‌ڵكو بۆی هه‌بوو له هه‌موو گه‌شتێكدا یاوه‌رێك به‌خۆڕایی له‌گه‌ڵ خۆی ببات و كه تكته‌كه‌ی بایی 150 دۆلار ده‌بوو، به‌هه‌رحاڵ ئه‌م تكته بۆ كۆمپانیاكه بوو به به‌ڵا، چونكه ئه‌و گه‌شتیاره تكتی زیاتر له 10 هه‌زار گه‌شتی له‌و هێڵه بڕی.
ستیڤ گه‌شتكردنی بۆ وڵاتانی دنیا كردبوو به "رێگه‌ی سه‌ر كانی"، هه‌ندێكجار هه‌ر بۆخۆشی به فڕٍۆكه ده‌چووه چێشتخانه‌ی وڵاتێكی دیكه بۆ نانخواردن یان ته‌ماشاكردنی یارییه‌ك له وڵاتێك و پاشان هه‌ر هه‌مان رۆژ ده‌گه‌ڕایه‌وه، زۆرجار ئه‌گه‌ر بیزانیایه بێزار و نایه‌وێت كه‌سی لاوه بێت، تكتی بۆ كه‌سێكی وه‌همی ده‌بڕی كه گوایه یاوه‌ریی ده‌كات و كورسیه‌كه‌ی ته‌نیشتیشی ده‌گرت، هه‌ندێكجاریش له‌گه‌ڵ كه‌سانی سواڵكه‌ر و بێلانه گه‌شتی ده‌كرد یان كاتی گه‌شتكردنه‌كه‌ی دیاری ده‌كرد و نه‌شده‌چوو بۆناو فڕۆكه‌كه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه لاپه‌ڕه‌ی زانین و زانیاری له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك له‌سه‌ر ستیڤ بڵاویكردووه‌ته‌وه، بۆ هه‌موو بۆنه‌یه‌كی وه‌رزشی، ستیڤ كوڕه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ خۆیدا بردووه، هه‌ندێكجار بۆ خواردن و كڕینی له‌فه‌یه‌ك كه ژنه‌كه‌ی حه‌زی لێ بووه و بایی ته‌نها 50 دۆلار بووه، به‌یانییه‌كه‌ی له ئه‌مریكاوه چووه بۆ كه‌نه‌دا و پێش نانی ئێواره گه‌ڕاوه‌ته‌وه و له‌فه‌كه‌ی داوه به ژنه‌كه‌ی و پێی وتووه: "به‌خێرایی چوم بۆ كه‌نه‌دا و هاتمه‌وه!"
له مانگی حوزه‌یرانی 2004، ستیڤ گه‌شتی بۆ 18 وڵات كرد و هه‌میشه وتویه‌تی: "ده‌توانم بۆ هه‌ر شوێنێك بڕۆم كه بمه‌وێت، هه‌موو ئه‌وه‌ی كه له‌سه‌رمه ئه‌وه‌یه جانتای جله‌كانم به‌ده‌ستمه‌وه بگرم و به‌ره‌و فڕۆكه‌خانه بڕۆم"، ستیڤ به‌مجۆره تا ساڵی 2008 و له ماوه‌ی 21 ساڵدا نزیكه‌ی 10 هه‌زار گه‌شتی به‌و هێڵه ئاسمانییه كرد.
له ماوه‌ی ئه‌و 21 ساڵه‌دا، ستیڤ 10 ملیۆن میل گه‌شتی كردووه و 40 ملیۆن خاڵی فڕینی بڕیووه و 500 جار سه‌ردانی به‌ریتانیا و 70 جار بۆ ئوسترالیا و 120 جار بۆ تۆكیۆ چووه و تێچووی سه‌رجه‌م ئه‌و گه‌شتانه‌ی نزیكه‌ی 21 ملیۆن دۆلار له‌سه‌ر هێڵی فڕۆكه‌وانیی ئه‌مریكا كه‌وتووه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و زیانه ماڵییه زۆره، كۆمپانیاكه گه‌شته‌كانی ئه‌و گه‌شتیاره‌ی راگرتووه.
له 13ی كانونی یه‌كه‌می 2008 ئه‌وكاته‌ی وه‌ك هه‌میشه ستیڤ به‌خۆی و جانتاكه‌ی و له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كیدا له فڕۆكه‌خانه بوو، پیاوانی ئاسایش رایانگرت و پێیانوت كه "تكته ئاڵتونییه‌كه"ی به‌سه‌ر چووه و چیتر ناتوانێت گه‌شت بكات، به‌مه ئه‌و گه‌شتیاره توشی شۆك بوو، هه‌ربۆیه به دڵشكاوی گه‌ڕایه‌وه ماڵه‌وه و بۆچه‌ند رۆژێك خه‌وی لێ نه‌كه‌وت.
دواجار بڕیاریدا سكاڵایه‌ك له دژی هێڵی ئاسمانیی ئه‌مریكا تۆمار بكات و تیایدا وتبوی: "ئه‌مریكا وڵاتی ئازادی و دادپه‌روه‌ری و دیموكراتییه، كه‌چی هێڵی ئاسمانیی ئه‌مریكا هه‌ره‌سی به‌ژیانی هێناوه و له خولیاكه‌ی بێبه‌شیكردووه كه گه‌شتكردنه".
له سكاڵاكه‌یدا ستیڤ داوایكردبوو كه پێویسته كۆمپانیاكه پابه‌ند بێت به به‌ڵێنه‌كانی و راستگۆیی خۆی بپارێزێت، ده‌شبێت له‌پای ئه‌و نائومێدییه‌ی دوچاری كردووه، قه‌ره‌بوو بكرێته‌وه.
دواجار ستیڤ دۆسیه‌كه‌ی له‌دادگا برده‌وه و جگه‌له كارپێكردنه‌وه‌ی "تكته ئاڵتونییه‌كه"ی، سێ ملیۆن دۆلاریشی وه‌ك قه‌ره‌بوو وه‌رگرت كه تا دوا رۆژی له‌ژیانیدا ئه‌و تكته كارایه و ده‌توانێت گه‌شتی پێ بكات.
PM:11:00:19/06/2017
ئه‌م بابه‌ته 59154
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت