مووچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا دابه‌شده‌كرێت
وێستگه نیوز ـ
به‌پێی خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه كه پێشتر وه‌زاره‌تی دارایی رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ مووچه‌ی مامۆستایانی سه‌نته‌ری شاره‌كان و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا دابه‌شده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی ده‌ڵێت: "رۆژی سێشه‌ممه 20ی حوزه‌یرانی 2017، مووچه‌ی مانگی نیسانی ساڵی 2017 ی په‌روه‌رده‌كانی (سه‌نته‌ری شاره‌كان) و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی دابه‌ش ده‌كرێت".
ئه‌وه‌شی وتووه: رۆژانی چوارشه‌ممه و پێنجشه‌ممه 21 و 22ی حوزه‌یرانی 2017، ئه‌م شوێنانه دابه‌ش ده‌كرێت، وه‌زاره‌تی ناوخۆ، وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و بازرگانی، وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان، وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان، فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، مووچه‌ی (كه‌مئه‌ندامان) ی سه‌ربه وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی.
پێشتر راگه‌یه‌ندرابوو كه دابه‌شكردنی مووچه تا رۆژی شه‌ممه به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام وه‌زاره‌تی دارایی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌و شوێنانه‌ی بڕیاربوو رۆی شه‌ممه مووچه وه‌ربگرن پێشخراون بۆ رۆژی پێنجشه‌ممه 22ی حوزه‌یرانی 2017.
شوێنه‌كانی: وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، وه‌زاره‌تی ئاوه‌دان كردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن، وه‌زاره‌تی كشت‌وكال و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار، وه‌زاره‌تی داد، ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.
AM:08:33:20/06/2017
ئه‌م بابه‌ته 11842
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت