رۆژوو گرتن و نه‌خۆشیی شه‌كره
وێستگە نیوز -
نوێترین ئامار ده‌ریخستووه كه 40 بۆ 50 ملیۆن كه‌س له جیهاندا كه تووشبووی نه‌خۆشیی شه‌كره‌ن رۆژوو ده‌گرن، زانایانی ئاینی ئیسلام له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن كه رۆژوو له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشیی شه‌كره‌یان هه‌یه واجب نییه و ئازادن له گرتنی یان نه‌گرتنی.
له قورئانی پیرۆزدا باسكراوه، كه مسوڵمان ده‌بێت له‌و شتانه دووربكه‌وێته‌وه كه زیان به جه‌سته و ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نن، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه شه‌كره رۆژووگر تووشی چه‌ندین كێشه‌ی ته‌ندروستی بكات و زیانی گه‌وره‌ی پێ بگه‌یه‌نێت.
پسپۆڕانی ته‌ندروستی چه‌ند رێنمایی و ئاگۆژگارییه‌كی گرنگیان هه‌یه بۆ ئه‌و رۆژووگرانه‌ی شه‌كره‌یان هه‌یه و بڕیاری رۆژووگرتن ده‌ده‌ن:
- گه‌ر ئه‌و كه‌سه بڕیاریدا كه به‌رۆژووبێت، ئه‌وا زۆر گرنگه كه له پێشدا پسپۆرێكی ته‌ندروستی ئاگادار بكاته‌وه.
- باشتره له‌كاتی پارشێودا بڕێكی زۆر له میوه و سه‌وزه بخوات، هه‌روه‌ها بڕێكی دیاریكراو له‌و خواردنانه‌ی كه ده‌وڵه‌مه‌ندن له‌و جۆره شه‌كرانه‌ی كه زۆر ده‌مێننه‌وه و له‌ش دره‌نگ وه‌ریانده‌گرێت به‌تایبه‌تی فستق و باده‌م و نانی جۆ.
- گه‌ر ئه‌و كه‌سه پێش ژه‌مه‌كانی خواردن پێویستی به ده‌رزی (ئینسولین) بێت، ئه‌وه باشتره به رۆژوو نه‌بێت، چونكه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه رۆژوو زیانی گه‌وره‌ی ته‌ندروستی پێ بگه‌یه‌نێت.
- وا باشه ئه‌و رۆژووگره تاقیكردنه‌وه‌ی خوێن بكات به مه‌به‌ستی چاودێریكردنی رێژه‌ی شه‌كر له خوێنی‌دا.
- گه‌ر له كاتی رۆژووگرتندا دوچاری دابه‌زینی گه‌وره‌ی رێژه‌ی شه‌كر بوو له خوێنی‌دا (hypoglycemia) ئه‌وا باشتره رۆژووه‌كه‌ی بشكێنێت، نیشانه‌كانی (hypoglycemia) له‌رز و لاوازی و بێڕه‌نگی و وڕبوون و هه‌ندێك جاریش بوراندنه‌وه‌یه.
- له كاتی به‌ربانگ كردنه‌وه‌دا وا باشه كه له هه‌موو جۆره شیرینییه‌ك خۆی به دوور بگرێت و بڕێكی زۆر خواردن له یه‌ك كاتدا نه‌خوات، به‌ڵكو هه‌وڵبدات خواردنه‌كه‌ی بۆ چه‌ند ژه‌مێك دابه‌ش بكات.
PM:01:55:20/06/2017
ئه‌م بابه‌ته 7058
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت