به‌رگری له ئیسلام ده‌كات
وێستگه نیوزـ
ئه‌لیسا، خانمه گۆرانیبێژی لوبنانی ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه‌ی كرد كه كرایه‌سه‌ر نزیک مزگه‌وتێكی له‌نده‌ن-ی پایته‌ختی به‌ریتانیا.
له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، ئه‌لیسا نوسیویه‌تی: "هێرشێكی تر، رۆژێكی خوێناویی تر و هه‌موو قوربانییه‌كان موسڵمانن، كه‌چی هێشتا ئیسلام به تیرۆر تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن؟"
ئه‌لیسا وتویه‌تی: "هێرشه‌كه‌ی نزیك مزگه‌وتێكی له‌نده‌ن كارێكی ناڕه‌وایه... به‌ڕاستی دنیایه‌كی نه‌خۆشه كه‌تیایدا ده‌ژین".
ئه‌لیسا، به ئایین مه‌سیحییه و له 27ی تشرینی یه‌كه‌می 1971 له ناوچه‌ی دیر ئه‌لئه‌حمه‌ر له دایكێكی سوری به‌ناوی یومنا سعود و باوكێكی لوبنانی به‌ناوی زه‌كه‌ریا خوری له‌دایكبووه.
ئه‌لیسا له خوێندنگه‌یه‌كی داخراوی ناوخۆییدا خوێندویه‌تی و ته‌نها رۆژانی پشوو خانه‌واده‌كه‌ی ده‌بینی، دواتر له‌سه‌ر خواستی باوكی، چووه كۆلێژی زانسته سیاسییه‌كانی زانكۆی لوبنان، به‌ڵام خوێندنه‌كه‌ی ته‌واو نه‌كرد، زیاتر هۆگری باوكی بوو كه شاعیر و مامۆستای زمانی عه‌ره‌بی بووه.
رۆژی دووشه‌ممه 19ی حوزه‌یرانی 2017/ پۆلیسی لەندەن ڕایگەیاند، لەنزیک مزگەوتێکی لەندەن بارهەڵگرێکی (ڤان) خۆیکردووە بەناو کۆمەڵێک موسوڵماندا و بەو هۆیەوە کەسێکی گیانیلەدەستدا و زیاتر لە 10 کەسیش بریندار بوون و کە هەشتیان ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.
وتەبێژی پۆلیسی لەندەن ڕایگەیاند، ئەمشەو لەکاتژمێر 12 و 15 خولەک ڤانێک لەکاتی هاتنەدەرەوەی موسوڵمان لەمزگەوتی پارکی فینس بێری لەلەندەن خۆیکردووە بەناو موسوڵماناندا و بەو هۆیەوە یەکێک لە موسوڵمانەکان گیانیلەدەستدا و زیاتر لە 10 کەسی تریشیان بریندار بووە، کە هەشتیان ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.
وتیشی، شۆفێری ڤانەکەش پیاوێکی تەمەن 48 ساڵە و لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە، میدیاکانی بەریتانیاش بڵاویان کردووەتەوە، ئەو هاوڵاتیانەی لە ڕووداوەکەدا بەرکەوتوون سۆماڵی و مەغریبی و یەمەنین.
هاوکات تێریزا مەی، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا نیگەرانی خۆی لە ڕووداوەکە ڕاگەیاند و وتی، هاوخەمم لەگەڵ برینداران و کەسوکارەکەیان، وتیشی " پۆلیس وەکو ئەگەری هێرشی تیرۆرستی" مامەڵە لەگەڵ هێرشەکەدا دەکات.
هەر لەسەر ئەو روداوە جێرمی کۆربین، سەرۆکی حزبی کرێکارانی بەریتانیا، هاوخەمی بۆ بەرکەوتووانی ڕووداوەکە ڕاگەیاند و وتی "بەو ڕووداوە توشی شۆک بووم و پەیوەندیمان بە پۆلیس و مزگەوتەکانەوە کردووە لەسەر ڕووداوەکە".
لەلایەن خۆشیانەوە ئەنجومەنی موسڵمانان لە بەڕیتانیا ڕایگەیاندووە "هێرشەکە نیشاندانی توندوتیژی و ترسبووە لە دژی ئیسلام " و داوای‌کرد هێزی ئەمنی زیاتر لە دەوروبەری مزگەوتەکە بڵاوبکرێتەوە.
PM:03:51:20/06/2017
ئه‌م بابه‌ته 7662
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت