20 نیشانه ئاماژه‌ن بۆ ده‌ركردن له‌كاره‌كه‌ت
کارمەندێک کەلوپەلەکانی دەپێچێتەوە کارەکەی بەجێدەهێڵێت
وێستگه نیوزـ
هه‌ندێك ئاماژه هه‌ن كه نیشانه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌منزیكانه له شوێنی كاره‌كه‌ت ده‌رده‌كرێیت، به‌و نیشانانه‌دا بزانه كه به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ت بیر له ده‌كردنت ده‌كاته‌وه یان پێشبینی بكه له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كی سه‌ر كاره‌كه‌ت توشی شه‌ڕی بیت یان له‌وانه‌یه دامه‌زراوه‌كه به كاتێكی سه‌ختدا تێپه‌ڕێت.
لین تایله‌ر، خانمه پسپۆڕی بواری كاری نێوده‌وڵه‌تی نوسه‌ری كتێبی Tame Your Terrible Office Tyrant: How to Manage Childish Boss Behavior and Thrive in Your Job ، به سایتی Business Insider ی راگه‌یاندووه كه یه‌كێك له‌م 20 ئاماژه‌یه نیشانه‌ی ئه‌وه‌ن كارمه‌ند له سه‌روبه‌ندی له‌ده‌ستدانی كاره‌كه‌یدایه:
1- هه‌ڵسه‌نگاندنی نه‌رێنی: هه‌ڵسه‌نگاندنی ئاستی كاركردنت به‌شێوه‌یه‌كی نه‌رێنی مانای ئه‌وه نییه یه‌كسه‌ر له كاره‌كه‌ت ده‌رده‌كرێت، به‌ڵام كه‌ڵه‌كه‌بوون و دوباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كێشه‌یه‌ك هه‌یه و له‌وانه‌یه ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی له‌ده‌ستدانی كاره‌كه‌ت بێت.
هاوكات مایكڵ كیر، شاره‌زای كاری نێوده‌وڵه‌تی و نوسه‌ری كتێبی The Humor Advantage ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌زمونیان له كاره‌كه‌یان كه‌مه، زیاتر د‌رك به‌و مه‌ترسییه ده‌كه‌ن و زۆرجار پێیان ده‌وترێت: "تۆ توانای كاری به كۆمه‌ڵت نییه - شێواز و كه‌سایه‌تیت له‌گه‌ڵ كاری گروپدا ناگونجێت - كێشه‌یه‌كی قوڵی ره‌فتارت هه‌یه". ده‌شڵێت هه‌ركات ئه‌و قسانه‌ت پێ وترا، باشتره به‌دوای ئیشێكی دیكه‌دا بگه‌ڕێت.
2- پشتگوێخستن: ئه‌گه‌ر پێت نه‌وترا له كۆبونه‌وه‌یه‌كی گرنگ ئاماده بیت و پشتگوێ خرایت، ئه‌وه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه له داهاتوودا مه‌ترسی له‌سه‌ر مانه‌وت له‌كاره‌كه‌ت هه‌یه.
3- ئه‌ركه‌كانت نیمچه ئاسته‌م ده‌بن: ئه‌گه‌ر سه‌ره‌تا ئه‌ركه‌كه‌ت ئاسان بوو، دواتر داوای كارێكت لێكرا كه ئه‌سته‌م بێت، ئه‌وه نیشانه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ت ده‌یه‌وێت ده‌ستبه‌ردارت بێت، چونكه ئه‌وان به دوای بیانویه‌كی به‌هێزدا ده‌گه‌ڕێن تا دوورت بخه‌نه‌وه و پلان بۆ ئه‌وه دابنێن بته‌خه‌نه داوێكه‌وه تا بیكه‌نه بیانوو بۆ ده‌ركردنت.
4- به‌ڕێوه‌به‌ر ئاگاداریه‌كی زۆرت بۆ ده‌رده‌كات: ئه‌گه‌ر ئاگاداریی نوسراو یان زاره‌كیت بۆ ده‌ركرا و یه‌ك له‌سه‌ر یه‌ك دووباره بووه‌وه، ئه‌وه بزانه كه هه‌واڵه‌كان خۆش نین و له‌وكاره نامێنیته‌وه.
5- تێكچونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ت: له‌وانه‌یه سه‌ره‌تا په‌یوه‌ندیتان باش بێت، به‌ڵام به تێپه‌ڕبوونی هه‌ندێك كات ئاڵۆزییه‌كی زۆر ده‌كه‌وێته ناو ئه‌و په‌یوه‌ندییه، پاشان دێته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ت پشتگوێت بخات، ئه‌مانه نیشانه‌ی ئه‌وه‌ن له هه‌ركاتێدا بێت له‌كاره‌كه‌ت دوربخرێیته‌وه.
6- داوات لێده‌كرێت راپۆرتی جیا سه‌باره‌ت به كات و خه‌رجی ئاماده بكه‌یت: رۆبه‌رت دیلنشنایده‌ر، نوسه‌ری كتێبی "بڕیاره پیشه‌ییه روگیره‌كان" ئاشكرایكردووه كه زۆر به‌ده‌گمه‌ن به‌شی ژمێریاری پشكنینی سه‌رتاسه‌ری و ورد بۆ حسابی شه‌خسیی فه‌رمانبه‌ران ده‌كه‌ن، بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره كرا ئه‌وه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه سه‌رۆك به‌شه‌كه‌ت پێی وایه تۆ كات یان پاره‌ت به‌فیڕۆداوه ئه‌گه‌ر بێ‌تاوانیش بیت، بۆیه له‌م حاڵه‌ته‌دا دڵنیا به‌ره‌وه و بزانه تۆ تاكه كارمه‌ندی ئه‌و كاره‌ی به‌رامبه‌ر كراوه یان نا.
7- پێسپاردنی ئه‌ركێكی كه‌م: ئه‌گه‌ر كاتێكی زۆر له ئۆفیس مایته‌وه بێئه‌وه‌ی چه‌ند كارێك یان به‌رپرسیارێتییه‌كت پێ بسپێردرێت كه پێشتر كردووته، ئه‌وا چاوه‌ڕوانی هه‌ڵوێستی خراپ و نه‌رێنی له كه‌سانی سه‌روو خۆت بكه.
8- نه‌گونجاندن له‌گه‌ڵ كاری به‌كۆمه‌ڵ: گرنگه تێكه‌ڵی سیستمی و رێسای ئه‌و دامه‌زراوه‌یه‌دا خۆت بگونجێنی كه تیایدا ده‌ژیت، واته ببیته كه‌سێكی كارا له‌ناو تیمی كاركردندا، بۆیه شاره‌زایان پێیان وایه ئه‌گه‌ر ئاماده‌ی كۆنگره‌یه‌ك نه‌بییت یان ره‌تی بكه‌یته‌وه گه‌شتێك بۆ كاری دامه‌زراوه‌كه بكه‌یت، له‌وانه‌یه له‌كاره‌كه‌ت دوربخرێیته‌وه.
9- لێسه‌ندنه‌وه‌ی هه‌ندێك ده‌سه‌ڵات: ئه‌گه‌ر چیتر رێگه‌ت نه‌درا ته‌ماشای هه‌ندێك دۆسیه بكه‌یت یان رێگری هه‌بوو له په‌ره‌پێدانی توانای كاره‌كانت، ئه‌وه نیشانه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ت ناچارت ده‌كات بڕۆیت.
10- چاودێریكردنی به‌رده‌وام: ناوبه‌ناو داوات لێ ده‌كرێت راپۆرت له‌سه‌ر كاره‌كانت بنوسیت، به‌وه‌ش هه‌ست ده‌كه‌یت كه به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ت به‌رده‌وام چاوی له‌سه‌رته و چاودێریت ده‌كات، ئه‌گه‌ر وابوو باشتره بیر له دۆزینه‌وه‌ی كارێكی نوێ بكه‌یته‌وه.
11- چاودێریكردنی وردترین ورده‌كاریی تایبه‌ت به كاره‌كه‌ت: زۆرجار كارمه‌ند هه‌موو هه‌وڵێكی خۆی ده‌دات كاره‌كه‌ی به جوانی راپه‌ڕێنێت، له به‌رامبه‌ریشدا به‌ڕێوه‌به‌ر چاودێریی هه‌موو ورده‌كارییه‌كی كاره‌كه‌ت ده‌كات، بۆیه ئه‌مه وا ده‌كات كه‌شی كاركردن ناخۆش بێت و به‌وكاره بێزار بیت، هاوكات نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه ره‌نگه كاره‌كه‌ت له‌ده‌ست بده‌یت.
12- كه‌مبونه‌وه‌ی به‌رپرسیارێتی: هه‌وڵبده ئه‌م پرسیارانه له‌خۆت بكه‌یت: ئایا گرنگیت پێ نادرێت؟ ئه‌وانه‌ی به‌رپرسی راسته‌خۆن له كاره‌كه‌ت به‌رزكراونه‌ته‌وه؟ ئه‌و كارانه‌ی تۆ كردووته ئێستا دراوه به هاوڕێكانت؟ ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌كه به‌ڵێ-یه وا باشتره ئه‌و كاره جێبهێڵیت.
13- له‌ده‌ستدانی ئیمتیازات: له‌وانه‌یه دیاری نه‌كرێیت بۆ به‌شداریكردن له سیمینارێك له وڵاتێكی دیكه، یان ئه‌گه‌ر دیاریش بكرێیت وه‌ك پێشتر ئیمیتازاتت پێ نادرێت، یان له‌وانه‌یه بۆ نوسینگه‌یه‌كی نوێ بتگوازنه‌وه، ئه‌مانه مایه‌ی نیگه‌رانی و مه‌ترسین بۆ مانه‌وه‌ت له‌كاره‌كه‌ت، چونكه پێدانی ئیمتیازات شتێكی گرنگه.
14-ستایش نه‌كردنی كاره‌كانت: ئه‌گه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ت نه‌یویست ستایش كاره‌كانت بكات ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر كارێكی ئه‌سته‌میشت كردبێت، ئه‌وه دیاره شوێنی كاره‌كه‌ت به‌نیازه ده‌ستبه‌ردات بێت.
15- بڕینی به‌شێك له موچه یان پێدانی مۆڵه‌ت: ئه‌گه‌ر له‌پڕ شوێنی كاره‌كه‌ت مۆڵه‌تی پشویه‌كی پێدایت، ئه‌وه باشتره نیگه‌ران بیت، چونكه ئه‌مه به‌ڵگه‌یه‌كی به‌هێزه بۆئه‌وه‌ی شوێنه‌كه‌ت مه‌ترسیی له‌سه‌ره ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر زۆرترین هه‌وڵیشت بۆ راپه‌ڕاندنی كاره‌كه‌ت دابێت.
16- ره‌فتاری نامۆی هاوڕێكانت: ئه‌گه‌ر هه‌ستت كرد كه‌سه نزیكه‌كانت خۆیان له تێكه‌ڵی و گفتوگۆ له‌گه‌ڵت دورخستووه‌ته‌وه یان خۆیان لا ده‌ده‌ن، بزانه شتێك روویداوه، شاره‌زایان ده‌ڵێن زۆربه‌ی فه‌رمانبه‌رن خۆیان له‌و كه‌سانه به‌دوور ده‌گرن كه مه‌ترسیی ده‌ركردنیان له‌سه‌ره.
17- پێدانی راپۆرت به كارمه‌نده‌نوێیه‌كان: له راستیدا پێشكه‌شكردنی راپۆرت به كارمه‌ندی نوێی بازنه‌یه‌كی داخراو له به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان و بێبه‌شكردنی تۆ له‌و راپۆرتانه، مایه‌كی گومان و ترسه، شاره‌زایان پێیان وایه كه ئه‌مه ئاماژه‌یه‌كی نه‌رێنییه بۆ شوێنه‌كه‌ت.
18- هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده یان گه‌یاندنی زیانێكی گه‌وره‌ی دارایی به شوێنی كاركردن: له‌وانه‌یه له ماوه‌ی تاقیكردنه‌وه‌تدا چاوپۆشیت لێ بكرێت، به‌ڵام هۆكارێكیشه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له‌كاره‌كه‌ت ده‌ربكرێی.
19- بازدان به‌سه‌ر تۆدا بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی نزمترین پله‌ی كارگێڕیی له‌خوار تۆوه هه‌یه: ئه‌مه له پشتگوێخستن زۆر ناخۆشتره، چونكه زۆربه‌ی دامه‌زراوه‌كان به‌پێی ریزبه‌ندیی كارگێڕی كارده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگاكه چووه لای كه‌سێك كه له پله‌ی كارگێڕیدا زۆر له‌خوار تۆوه بوو، ئه‌وا ئاماژه‌یه‌كه بۆئه‌وه‌ی ده‌زگاكه چیتر پێویستی به‌كاری تۆ نییه.
20- هه‌ستكردن به‌وه‌ی له مه‌ترسیدایت: ئه‌گه‌ر خۆست هه‌ست به‌وه‌كرد له‌كاركه‌ت ده‌رده‌كرێت سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌ركه‌كه‌ت به‌باشترین شێوه ئه‌نجامداوه، ئه‌وا دیاره كاتی ئه‌وه هاتووه به‌دوای كارێكی نوێ‌دا بگه‌ڕێیت باشتره.
PM:07:22:20/06/2017
ئه‌م بابه‌ته 4106
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت