پادشای سعودیه كوڕه‌كه‌ی ده‌كاته شازاده‌ی جێنشینی وڵات
شا سەلمان و محەمەدی کوڕی
وێستگه نیوزـ
دوای ئه‌وه‌ی شا سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز، پادشای عه‌ره‌بستانی سعودی داوایكرد به‌یعه‌ت به كوڕه‌كه‌ی بدرێت بۆ وه‌رگرتنی پۆستی شازاده‌ی جێ‌نشین، محه‌مه‌د بن سه‌لمان، محه‌مه‌د بن نایف له‌و پۆسته لابرا و كوڕی پادشا كرایه جێنشینی باوكی.
له مه‌رسومێكدا شا سه‌لمان دوو فه‌رمانی ده‌ركرد، له یه‌كه‌مدا هاتووه: شازاده محه‌مه‌د بن نایف بن عه‌بدولعه‌زی ئال سعود له پۆستی شازاده‌ی جێ‌نشین و جێگری سه‌رۆكی ئه‌نحومه‌نی وه‌زیران و وه‌زیری ناوخۆ ده‌به‌خشرێت.
دووه‌م: شازاده محه‌مه‌د بن سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز ئال سعود، كه جێگری شازاده‌ی جێ‌نشین بووه، كراوه‌ته شازاده‌ی جێ‌نشین و پۆستی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیشی پێ ده‌درێت له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبوونی له پۆسته‌كه‌ی خۆی وه‌ك وه‌زیری به‌رگری.
محەمەدی بن نایف-ی له‌سه‌ركارلابراو، برازای شا سەلمانه شازادەی جێنشینی سعودیە بوو، بن نایف هێشتا لە ژیاندا ماوە و تەندروستی زۆر باشە، بەڵام شا سەلمان پۆستی جێنشینایەتی لێسەندەوە و کوڕەکەی خستە شوێنی.
شا سەلمان پادشای سعوودییە رایگەیاندووه بە چاوخشاندنەوە بە سیستمی حوكمڕانی وڵات، بە كۆی دەنگی ئەندامانی دەستەی بەیعەت بڕیاردرا، محەمەد بن سەلمان بكرێت بە شازاده‌ی جێنشینی سعودیە.
هاوكات پادشای سعودیە بڕیاریدا، عەبدولرەحمان بن عەلی وەزیری ناوخۆ، لە ئەركەكەی ببەخشێ و بە پلەی وەزیری لە دیوانی پاشایەتی دایمەزراند، راوێژكارێكی دیوانی پاشایەتیشی كرد بە وەزیری ناوخۆی وڵاته‌كه‌ی.
محەمەد بن سەلمان بن عه‌بدولعه‌زیز ئال سعود له مانگی ئابی 1985 لەدایكبووە و كوڕی شەشەمی شا سەلمان بن عەبدولعەزیزی پادشای ئێستای سعودیه‌یه.
محەمەد بن سەلمان بڕوانامه‌ی بەكالیۆرۆسی لە یاسا ھەیە و خاوەنی بیرۆكەی دیدگای 2030 بۆ قۆناغی دوای نەوتە لەو وڵاته، بن سه‌لمان رۆڵی سەرەكی لە بەرەنگاربوونەوەی ئێران و شەڕی حوسییەكان لە یەمەن ھەیە.
شا سەلمان و محەمەدی کوڕی
محمەد بن نایف، شازادەی جێ‌نشین کە پۆستەکەی لێوەرگیراوەتەوە، بەیعەت بە شا محەمەد بن سەلمان- کوڕی پادشای سعودیە دەدات
AM:09:18:21/06/2017
ئه‌م بابه‌ته 5830
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت