لایه‌نگرانی داعش له فلیپین چه‌ند خوێندكارێكیان به بارمته گرت
هەڵەکانی سوپای فلیپین بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەی شاری ماراوی
وێستگه نیوزـ
پۆلیسی فلیپین رایگه‌یاند كه لایه‌نگرانی رێكخراوی داعش هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌سه‌ر خوێندنگه‌یه‌ك له باشوری ئه‌و وڵاته و چه‌ند خوێندكارێكیان به بارمته گرتووه.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز له‌زاری ریلان مامون، فه‌رمانده‌ی پۆلیسی ناوچه‌ی بیجكاوایان بڵاویكردووه‌ته‌وه كه چه‌كدارانی گروپی (ئازادیی پانگسامۆرۆ)ی توندڕه‌و هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر خوێندگایه‌ك له هه‌مان ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كه ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌یه‌كه شه‌ڕوپێكدادانی نێوان هێزه‌كانی حكومه‌ت و گروپه چه‌كداره توندڕه‌وه ئیسلامییه‌كانی تێدایه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه چه‌كداره‌كانی ئه‌و گروپه چه‌ند خوێندكارێكیان به بارمته گرتووه كه خوێندنگه‌كه‌یان ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی بیجكاوایان-ی باكوری هه‌رێمی كۆتابۆتۆ له ناوه‌ڕاستی دورگه‌ی مینداناو.
ناوچه‌ی بیجكاوایان 190 كیلۆمه‌تر له باشوری شاری ماراوی-یه كه بووه‌ته مۆڵگه‌ی گروپی گروپی (ئازادیی پانگسامۆرۆ)ی توندڕه‌و و چه‌ند گروپێكی دیكه‌ی هاوپه‌یمانی داعش و ماوه‌ی زیاتر له مانگێكه له‌دژی سوپای فلیپین وه‌ستاونه‌ته‌وه و شه‌ڕوپێكدادانی به‌رده‌وام له‌نێوانیاندا هه‌یه.
AM:09:40:21/06/2017
ئه‌م بابه‌ته 2762
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت