وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی رایده‌گه‌یه‌نێت، دوای جه‌ژنی ره‌مه‌زان نرخ و كاتی پرسه‌ی ژنان و پیاوان یه‌كلایی ده‌كه‌نه‌وه.
نه‌به‌ز ئیسماعیل، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به وێستگه نیوز-ی راگه‌یاند، ئه‌و لیژنه‌یه‌ی بۆ مه‌به‌ستی دیاریكردنی نرخ و كاتی پرسه‌ی ژنان و پیاوان دیاریكراوه دوو كۆبوونه‌وه‌ی كردووه و بڕیاره دوای جه‌ژنی ره‌مه‌زانیش كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه بكه‌ن و ئه‌و بابه‌ته یه‌كلایی بكه‌نه‌وه.
وتیشی "دوای جه‌ژن نرخ و كاتی پرسه‌ی پیاوان و ژنان له مزگه‌وته‌كاندا یه‌كلایی ده‌كه‌ینه‌وه و كاته‌كان ده‌ستكاری ده‌كه‌ین، به‌ڵام ره‌نگه رۆژانی دانیشتن بۆ پرسه هه‌روه‌كو خۆی بمێنێته‌وه كه دوو رۆژه".
له ئێستادا كاتی دانیشتنی پرسه‌ی پیاوان له مزگه‌وته‌كاندا به‌پێی ناوچه‌كان جیاوازه له هه‌ندێك شوێن دوو رۆژه و له هه‌ندێكیش یه‌ك رۆژه، نرخی قورئان خوێندنیش له یه‌كێكه‌وه بۆ یه‌كێكی دیكه جیاوازه.
PM:01:45:21/06/2017
ئه‌م بابه‌ته 36734
جار خوێنراوه‌ته‌وه