ئه‌مڕۆ عیراقییه‌كان چه‌ند خوله‌كێك زیاتر به‌ڕۆژوو ده‌بن
وێستگه نیوزـ
سه‌رچاوه‌كانی فەلەکناسی كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 21ی حوزه‌یرانی 2017 به‌رامبه‌ر 26ی مانگی ره‌مه‌زان، درێژرین رۆژی ئه‌و مانگه پیرۆزه‌یه و تیایدا عیراقییه‌كان چه‌ند خوله‌كێك له‌چاو رۆژانی پێشوو زیاتر به‌ڕۆژوو ده‌بن.
ئه‌مڕۆ كه یه‌كه‌م رۆژی وه‌رزی هاوینیشه درێژیی رۆژ له وڵاتانی عه‌ره‌ب 16 كاتژمێر و 22 خوله‌كه، كه‌واته ناوه‌ندی درێژیی رۆژ له‌مڕۆدا ده‌كاته 14 كاتژمێر و 14 خوله‌كه كه به‌درێژترین رۆژی ساڵ داده‌نرێت و كه‌وتووه‌ته مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه.
له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی هاوین كه پێی ده‌وترێت "وه‌رگه‌ڕانی هاوینه"، تیشكی خۆر به‌ته‌واوی له‌سه‌ر خولگه‌ی قرژاڵ ستون ده‌بێت كه ده‌كه‌وێته باكوری هێڵی یه‌كسان به رێژه‌ی نزیكه‌ی 23.5 پله.
له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره‌ش عیراق وه‌ك یه‌كێك له وڵاتانی عه‌ره‌ب كه كه‌وتووه‌ته ژێر كاریگه‌ریی ئه‌و گۆڕانكارییه چه‌ند خوله‌كێك زیاتر به‌ڕۆژوو ده‌بن، چونكه خۆرهه‌ڵاتن تیایدا له كاتژمێر 4 و 53 خوله‌ك تۆمار كراوه، له‌به‌رامبه‌ریشدا له كاتژمێر 7 و 14 خوله‌ك خۆر له به‌غدای پایته‌خت ئاوا ده‌بێت.
"وه‌رگه‌ڕانی خۆر" دیارده‌یه‌كی گه‌ردوونییه و ساڵی دووجار رووده‌دات، یه‌كێكیان له وه‌رزی هاوین له نیوه‌ی باكوری گۆی زه‌وی و پێی ده‌وترێت "وه‌ڕگه‌ڕانی هاوینه"، ئه‌وی دیكه‌ش له نیوه‌ی باشوری گۆی زه‌وی روده‌دات و پێی ده‌وترێت " وه‌ڕگه‌ڕانی زستانه".
یه‌كه‌م رۆژی " وه‌ڕگه‌ڕانی هاوینه" درێژترین رۆژ و كورترین شه‌وی له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا هه‌یه و له نیوه‌ی باشوری گۆی زه‌ویش كرداره‌كه پێچه‌وانه‌یه.
له نه‌ریته‌كانی پێشوازیكردن له‌و رۆژه، كۆبوونه‌وه‌ی سه‌دان كه‌سه له به‌ریتانیا بۆ بینینی هه‌ڵاتنی خۆر و پێشوازیكردن له وه‌رزی هاوین.
PM:03:17:21/06/2017
ئه‌م بابه‌ته 7706
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت