چاوانی هاوسه‌ری عه‌بدوللـه‌تیف سه‌له‌فی منداڵی بوو
وێستگه نیوز-
چاوان سۆران هاوسه‌ری سێیه‌می د. عه‌بدوللـه‌تیف ئه‌حمه‌د ناسراو به عه‌بدوللـه‌تیف سه‌له‌فی منداڵی بوو، به‌ڵام تائێستا نازانرێت چ ناوێكیان بۆ هه‌ڵبژاردووه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له نه‌خۆشخانه‌ی منداڵبوونی سلێمانی كه نه‌یویست ناوی بڵاوبكرێته‌وه به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: "رۆژی 8-6-2017 چاوان سۆران، هاوسه‌ری سێیه‌می عه‌بدوللـه‌تیف سه‌له‌فی له نه‌خۆشخانه‌ی منداڵبوون به‌شێوه‌ی سروشتی منداڵێكی كوڕی بووه، به‌ڵام نازانرێت چ ناوێكیان بۆ هه‌ڵبژاردووه".
وێستگه نیوز بۆ وه‌رگرتنی زانیاری زیاتر هه‌وڵیدا رای عه‌بدوللـه‌تیف سه‌له‌فی وه‌ربگرێت، به‌ڵام په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی به‌رده‌ست نه‌بوو، بۆ هه‌مان مه‌به‌ستیش وێستگه نیوز هه‌وڵیدا رای د. خالید برای عه‌بدولـله‌تیف وه‌ربگرێت، به‌ڵام وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه.
د. عه‌بدوللـه‌تیف سه‌له‌فی پێشتر یاریده‌ده‌ری راگری په‌یمانگای زانسته ئیسلامییه‌كانی سلێمانی بوو، سه‌ره‌تای مانگی ئایاری ساڵی رابردوو هاوسه‌رگیری سێیه‌می له‌گه‌ڵ چاوان سۆران خوێندكاری په‌یمانگاكه‌ی كرد.
دۆسیه‌ی ژنهێنانی سێیه‌می د. عه‌بدولـله‌تیف سه‌له‌فی، ده‌نگدانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی له میدیاكان و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دروستكرد، كه هه‌ندێكیان به كارێكی ئاسایی و هه‌ندێكیش به كارێكی نائاساییان ناوده‌برد، ئەمەش بەهۆی بڵاوبوونەوەی چەند تۆمارێکی دەنگی کە عەبدوللـەف سەلەفی وتەی سۆزداری بۆ چاوان دەنێرێت، ئەمەش پێش ئەوەی چاوان لە هاوسەری پێشووی بەناوی ئۆرڤان ئاراز جیاببێتەوە.
له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه عه‌بدوللـه‌تیف سه‌له‌فی له لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه له راگری پەیمانگای زانسته ئیسلامییه‌كانی سلێمانی دوور خرایه‌وه، هه‌روه‌ك له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی سلێمانیشه‌وه له وتارخوێنی مزگه‌وتی به‌هه‌شت دوور خرایه‌وه.
PM:04:34:21/06/2017
ئه‌م بابه‌ته 414770
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت