حكومه‌تی هه‌رێم پشووی جه‌ژنی راگه‌یاند
سه‌فین دزه‌یی
وێستگه نیوز -
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانه‌وه ماوه‌ی پێنج رۆژ پشووی ره‌سمییه له سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كاندا.
ئه‌مڕۆ سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی: "به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز، پیرۆزباییه‌كی گه‌رم له خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی سه‌ربه‌رز و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و سه‌رجه‌م موسڵمانانی كوردستان و عیراق و جیهان ده‌كه‌ین".
وتیشی: "به‌و هیوایه‌ی ئه‌و جه‌ژنه ببێته مایه‌ی خۆشی و كامه‌رانی و ده‌رچوون له گرفت و قه‌یرانه‌كان و به‌رقه‌راربوونی ته‌بایی و یه‌كڕیزی و به‌دیهاتنی ئامانجه‌كان".
سه‌فین دزه‌یی راشیگه‌یاندووه كه "به هاوڵاتیانی خۆشه‌ویستی هه‌رێمی كوردستانیش راده‌گه‌یه‌نین، پشووی جه‌ژن له داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له رۆژی یه‌ك شه‌ممه 2017/6/25 ده‌ست پێده‌كات تا رۆژی پێنجشه‌مه 2017/6/29 به‌رده‌وام ده‌بێت".
وته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "ده‌وامی فه‌رمی له رۆژی یه‌كشه‌مه 2017/7/2 ده‌ست پێده‌كاته‌وه".
PM:05:28:21/06/2017
ئه‌م بابه‌ته 15706
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت