پێشكه‌شكارێكی كه‌ناڵی جه‌زیره ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه
وێستگه نیوز – پێشكه‌شكارێكی كه‌ناڵی جه‌زیره‌ی قه‌ته‌ری ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له كه‌ناڵه‌كه راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه پشتیوانی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات له دژی قه‌ته‌ر.
عه‌لی ئه‌لزوفه‌یری پێشكه‌شكاری سعودی كه یه‌كێكه له پێشكه‌شكارانی كه‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره‌ی قه‌ته‌ری، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاند كه له قه‌یرانی نێوان حكومه‌تی قه‌ته‌ر و هه‌ندێ وڵاتی عه‌ره‌بیدا په‌یوه‌ست ده‌بێت به سیاسه‌ته‌كانی وڵاته‌كه‌یه‌وه، به‌و هۆیه‌شه‌وه ده‌ستی له كار كێشایه‌وه.
زوفه‌یری نووسیویه‌تی: "به پابه‌ندبوون به ئه‌مری خوا و ئه‌مری وه‌لی ئه‌مر، پابه‌ندم به نیشتمان، سیاسه‌ت و یاساكانی و له كه‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره ده‌ست له‌كار ده‌كێشمه‌وه. هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ هاوڕێیانم له كه‌ناڵه‌كه ده‌خوازم".
بڕیاره‌كه‌ی زوفه‌یری كه به پێشكه‌شكردنی ژماره‌یه‌ك به‌رنامه وه‌ك "فی العمق" و"المقابله" ناوبانگی ده‌ركردووه، دوای نزیكه‌ی دوو هه‌فته دێت له‌پچڕانی په‌یوه‌ندی وڵاتانی سعودیه، ئیمارات، به‌حره‌ین و میسر له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر، پێشتریش ژماره‌یه‌ك راگه‌یاندنكاری سعودیه كه‌ناڵه‌كانی جه‌زیره‌یان به‌جێهێشت وه‌ك بێژه‌ری سعوده فه‌هد ئه‌لعتێبی.
دوای سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانه‌كه، عه‌لی ئه‌لزوفه‌یری به بێلایه‌نی مایه‌وه و له هه‌ژماره‌كه‌ی نووسی: "قه‌یرانێكه و به پشتیوانی خوا و به حیكمه‌تی بڕیاربه‌ده‌ستان تێده‌په‌ڕێت و هه‌ر برا و كه‌سوكار ده‌مێنینه‌وه و په‌یوه‌ندی نێوان ریاز و ده‌وحه و ئه‌بوزه‌بی ئاسایی ده‌بێته‌وه، خوا كه‌نداو بپارێزێت".
ۆژی دووشه‌ممه 5ی حوزه‌یرانی 2017، ھه‌ریه‌ك له وڵاتانی سعودیه، ئیمارات، به‌حره‌ین و میسر، ته‌واوی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر پچڕاند و به له‌خۆگرتن و پاڵپشتیكردنی گروپ و رێكخراوه تیرۆرستییه‌كان تۆمه‌تبارییان كرد.
ئه‌و هه‌نگاوه رێكخراوه‌ی ئه‌و چوار وڵاته به‌رامبه‌ر قه‌ته‌ر په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه كه قه‌ته‌ر پشتگیری له كۆمه‌ڵه‌ی ئیخوان موسلمین ئه‌كات و به‌وه‌ش تۆمه‌تباریان كردووه كه پشتگیری له ئه‌جێنداكانی ئێرانیش ده‌كات.
PM:05:56:21/06/2017
ئه‌م بابه‌ته 6018
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت