به‌ڤیدیۆ... پیاوێكی تورك به‌هۆی جله‌كانیه‌وه هێرش ده‌كاته سه‌ر كچێك
وێستگه نیوز –
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا كه ئه‌مڕۆ بڵاوكرایه‌وه پیاوێكی تورك له‌ناو پاسێكدا له شاری ئه‌سته‌نبوڵ هێرش ده‌كاته‌سه‌ر كچێك به‌هۆی ئه‌وه‌ی له مانگی ره‌مه‌زاندا پانتۆڵێكی كورتی له‌پێكردووه، ئه‌مه‌ش توڕه‌یی چالاكوانانی لێكه‌وته‌وه.
میدیاكانی توركیا بڵاویانكرده‌وه كه له‌وكاته‌ی ئه‌سینا میلیسا سقلام كچه خوێندكاری زانكۆ له‌ناو پاسێكدا دانیشتبوو، پیاوێك كه له پشتیه‌وه دانیشتبوو زله‌یه‌كی پیادا كێشا.
له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا كچه‌كه هه‌وڵ هه‌وڵ ده‌دات به‌رگری له خۆی بكات، به‌ڵام پیاوه‌كه زیاتر هێرش ده‌كاته‌سه‌ری و ده‌یگرێت و پاڵێكی پێوه ده‌نێت و به‌خێرایی شوێنه‌كه جێده‌هێڵێت.
دواتر ئه‌سینا میلیسا سقلام له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند كه به‌درێژایی گه‌شته‌كه پیاوه‌كه به قسه بێزاری كردووه و باسی له‌وه كردووه كه پێویستبوو له مانگی ره‌مه‌زاندا ئه‌و پانتۆڵه كورته له‌پێ نه‌كات.
له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه پیاوه‌كه ده‌ستگیركرا و له لێكۆڵینه‌وه‌دا رایگه‌یاند كه "ئیستیفزاز" بووه، پۆلیسیش ئازادی كرد، ئه‌مه‌ش تووڕه‌یی رێكخراوه‌كانی به‌رگریكردن له مافه‌كانی مرۆڤی لێكه‌وته‌وه.
رێكخراوی "ده‌ستدرێژی بۆسه‌ر كچان رابگرن" له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویتر رایگه‌یاند كه "ئازادكردنی هێرشبه‌ره‌كه هه‌ڕه‌شه‌یه بۆسه‌ر هه‌موو ئافره‌تان".
وتیشی: "له ده‌ره‌وه حه‌زمان له هه‌ر جلوبه‌رگێك بوو له‌به‌ری ده‌كه‌ین، ده‌ستبه‌رداری ئازادییه‌كانمان نابین".
دوای تووڕه‌یی چالاكوانان، فه‌رمانی دووباره ده‌ستگیركردنی پیاوه‌كه ده‌رچوو، به‌ڵام نازانرێت ئایا ده‌ستگیركراوه یان نا.
رۆژنامه‌ی "حوڕییه‌ت" له زاری ئه‌سینا میلیسا سقلامی ته‌مه‌ن 21 ساڵ بڵاویكرده‌وه كه "له‌و ساته‌ی له پاسه‌كه‌دا دانیشتم پیاوه‌كه ده‌ستی كرد به قسه‌كردن و وتی: "له ره‌مه‌زاندا ئه‌م جۆره جلوبه‌رگه له‌به‌ر ده‌كه‌یت؟ پێویسته شه‌رم له خۆت بكه‌یت".
سه‌رچاوه: سكای نیوز
PM:06:54:21/06/2017
ئه‌م بابه‌ته 10390
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت