شای سعودیه پشووی جه‌ژنی درێژ كرده‌وه
وێستگه نیوز- شای سعودیه بڕیاری دا پشووی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز تا 15ی شه‌وال به‌رامبه‌ر 2014/7/10 بۆ سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی كه‌رتی حكومی درێژبكرێته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی سعودیه "واس" بڵاویكرده‌وه، هاتووه "درێژكردنه‌وه‌ی پشووی جه‌ژنی ره‌مه‌زان خواستی شا سه‌لمان كوڕی عه‌بدولعه‌زیزه بۆ ئاسانكاری بۆ كوڕان و كچانی وڵاته‌كه‌ی".
ئاماژه‌ش به‌وه دراوه كه"پێشتر پشووی جه‌ژنی ره‌مه‌زان له رۆژی شه‌ممه 7ی شه‌والی 1438ی كۆچی كۆتایی ده‌هات، به‌ڵام شا فه‌رمانی دا پشووه‌كه بۆ سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی كه‌رتی حكومی درێژبكرێته‌وه به‌جۆرێك رۆژی یه‌كشه‌ممه رێكه‌وتی 1438/10/15ی كۆچی به‌رامبه‌ر 10ی ته‌مموز یه‌كه‌م رۆژی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ده‌وام بێت".
PM:08:53:21/06/2017
ئه‌م بابه‌ته 6178
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت