فه‌ڕه‌نسا هه‌ڵوێستی ده‌رباره‌ی به‌شار ئه‌سه‌د گۆڕی
وێستگه نیوز – سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند كه جێگره‌وه‌یه‌كی شه‌رعی به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی سوریا نابینێت و له‌مه‌ودوا وڵاته‌كه‌ی مه‌رجی پێشوه‌ختی بۆ رۆشتنی ئه‌سه‌د نییه.
ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند كه جێگره‌وه‌یه‌كی شه‌رعی بۆ به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی سوریا نابینێت.
له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گڵ هه‌شت رۆژنامه‌ی ئه‌وروپی كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه بڵاوكرایه‌وه، ماكرۆن رایگه‌یاند كه "به‌شار ئه‌سه‌د دوژمنی گه‌لی سوریایه، به‌ڵام دوژمنی فه‌ره‌نسا نییه".
سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا وتی: "كاری له‌پێشینه‌مان شه‌ڕی تیرۆره‌وه و دڵنیابوونه‌وه‌یه له‌وه‌ی سوریا نه‌بێته ده‌وڵه‌تێكی شكستخواردوو".
روونیشیكرده‌وه كه له‌مه‌ودوا فه‌ره‌نسا رۆیشتنی ئه‌سه‌د به مه‌رجی پێشوه‌خت بۆ كۆتاییهێنان به ململانێكانی سوریا نازانێت.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
PM:09:22:21/06/2017
ئه‌م بابه‌ته 5042
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت