به‌هۆی بوونی پاشه‌رۆی مشكه‌وه دووكانێكی شیرینی له سلێمانی داخرا
دوکانە داخراوەکە
وێستگه نیوز ـ
لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی دووكانێكی دروستكردنی شرینیان داخست و سه‌رۆكی لیژنه‌كانیش ده‌ڵێت: "به‌هۆی بوونی پاشه‌ڕۆی مشك له شرینیه‌كه‌دا بڕیاری داخستنی دووكانه‌كه‌دراوه و له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا خاوه‌نه‌كه‌ی رووبه‌ڕووی سزای یاسایی ده‌كرێته‌وه".
ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه 21ی حوزه‌یرانی 2017، له كاتی گه‌ڕان و پشكنینه‌كانی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی له‌ناو بازاڕی شاری سلێمانی به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون بۆ جێبه‌جێكردنی مه‌رج و رێنماییه‌كان لیژنه‌كان له دوكانێكی شرینیدا ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر بڕی 400 كیلۆگرام لوقم و شرینیدا كه پاشه‌ڕۆی مشكی تێدابوو.
گۆران قادر، سه‌رۆكی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: له‌كاتی به‌جێهێنانی ئه‌ركه‌كانیان بۆ دڵنیابوونه‌وه له جێبه‌جێكردنی مه‌رج و رێنماییه‌كان له‌نێو بازاڕی شاری سلێمانی توانیان ده‌ستبگرن به‌سه‌ر بڕێكی زۆر شیرنیدا كه به‌شێوه‌یه‌كی نه‌گونجاو ئاماده‌كراوه و هیچ مه‌رجێكی ته‌ندروست تێدا نه‌بوو.
وتیشی: "به‌هۆی سه‌رپێچیه‌كه‌یه‌وه بڕیار درا دووكانی شرینییه‌كه دابخرێت و له‌به‌رامبه‌ر سه‌رپێچیه‌كه‌ی خاوه‌نه‌كه‌ی رووبه‌ڕووی سزایی یاسایی بكرێته‌وه".
PM:09:55:21/06/2017
ئه‌م بابه‌ته 30318
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت