داعش مزگه‌وتی نووری و مناره‌ی حه‌دبای له موسڵ ته‌قانده‌وه
مزگەوتی نووری لەدوای تەقاندنەوەی لە لایەن داعشەوە
وێستگه نیوز ـ
چه‌كدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به داعش، مزگه‌وتی نووری و مناره‌ی مێژووی حه‌دبایان له موسڵ ته‌قانده‌وه كه ماوه‌یه‌كی زۆر بوو له لایه‌ن سوپای عیراقه‌وه گه‌مارۆ درابوو.
له لایه‌ن چه‌كدارانی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به داعش، مزگه‌وتی نووری و مناره‌ی حه‌دبا، كه به كۆنترین و مێژوویی ترین مزگه‌وت و مناره داده‌نرێت له موسڵ ته‌قێندرایه‌وه.
میدیا عیراقییه‌كان له زاری سوپای عیراقه‌وه بڵاویان كرده‌وه كه داعش ئه‌و مزگه‌وته‌ی له ساڵ 2014 له لایه‌ن ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی خه‌لافه‌ته‌كه‌ی تیادا راگه‌یاند، ته‌قانده‌وه.
مزگه‌وتی نووری ده‌كه‌وێته گه‌ڕه‌كی كۆنی موسڵ كه‌له به‌ری رۆژئاوای شاره‌كه‌یه و ماوه‌یه‌كی زۆربوو له لایه‌ن سوپای عیراقه‌وه گه‌رمارۆدرابوو.
مزگەوتی نووری لە شاری موسڵ كە تەمەنی نۆ سەدەیە و ئەبوبەكر بەغدادی لە حوزەیرانی 2014دا خەلافەتەكەی تیادا راگەیاند، كاتی خۆی له لایه‌ن عیماده‌دین زه‌نگییه‌وه دروستكراوه.
سەركردەكانی داعش كاتی خۆی مزگەوتی نوورییان بۆ ئه‌وه هەڵبژارد كه خەلافەتی تیادا رابگەیەنن تا زۆرترین شوێن له ده‌ستیاندا بێت، نوورەدین زەنگی كە مزگەوتەكەی بەناوكراوە، لە ساڵی 1172دا و ماوەیەكی كورت بەر لە مردنی، فەرمانی دروستكردنی مزگەوتەكەی دابوو.
نوورەدین خۆی لە جەنگی نێوان موسوڵمانان و مەسیحییەكاندا بەشدار بووە و لەو كاتەدا توانیبووی ناوچەیەك كە سووریا و عیراقی ئەمڕۆ پێكدەهێنێت، داببڕێ. لای زۆربەی سەركردەكانی قاعیدەی عیراق و سووریا و داعش ئەو قۆناغە سەردەمی زێڕینی دەسەڵاتی ئیسلام بووە.
PM:10:22:21/06/2017
ئه‌م بابه‌ته 31318
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت