به وێنه.. یارجان ئێواره خوانێكی بۆ به‌ساڵاچووانی سلێمانی ساز كرد
وێستگه نیوز-
یارجان، چالاكوانی مه‌ده‌نی به‌بۆنه‌ی مانگی ره‌مه‌زانه‌وه ئێواره خوانێكی بۆ به‌ساڵاچوانی سلێمانی رێكخست.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 21ی حوزه‌یرانی 2017، یارجان كچه چالاكوانی مه‌ده‌نی به‌هه‌ماهه‌نگی گروپی ره‌شاقه و له‌شجوانی و له‌سه‌ر ئه‌ركی شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، هه‌ستا به رێكخستنی ئێواره‌خوانێك بۆ ژنان و پیاوانی خانه‌ی به‌ساڵاچوان له شاری سلێمانی.
یارجان له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ وێستگه نیوز نێردراوه رایگه‌یاندووه "به بۆنه‌ی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه ئه‌و بیرۆكه‌یه‌م لا دروستبوو كه خزمه‌تێكی بچووك به ژنان و پیاوانی به‌ڕێزی خانه‌ی به‌ساڵاچوان بكه‌م".
وتیشی: "بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به سوپاسه‌وه خاتوو شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ئه‌ركی ئێواره خوانه‌كه‌ی له‌ئه‌ستۆ گرت، سوپاس بۆ به‌ڕێوه‌به‌ر و كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تیش كه هاوكارییان كردین".
یارجان له مانگی رابردوودا دووجار خۆی كاندید كرد بۆ بوونی به شاجوان، یه‌كێكیان بۆ شاجوانی زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی سلێمانی و دووه‌میش بۆ شاجوانی عیراق، به‌ڵام نه‌یتوانی له‌و دوو پڕۆسه‌یه نازناوی شاجوان به‌ده‌ست بێنێت.
یارجان ده‌ڵێت: "شاجوان ئه‌ركی ئه‌وه‌یه له‌بواری كۆمه‌ڵایه‌تی و خێرخوازیدا كار بكات، هه‌رچه‌نده من نازناوه‌كه‌م به‌ده‌ست نه‌هێنا، به‌ڵام به‌ده‌ست نه‌هێنانی ئه‌و نازناوه‌ش له كاركردن ناموه‌ستێنن، به‌ڵكو له‌مه‌ودوا وه‌ك چالاكوانێكی مه‌ده‌نی پڕۆژه و خزمه‌ت ده‌كه‌م".
یارجان ته‌مه‌نی 20 ساڵه و دانیشتووی شاری سلێمانییه و خوێندكاری كۆلێجی زانستی كۆمپیوته‌ری زانكۆی سلێمانییه.
PM:11:22:21/06/2017
ئه‌م بابه‌ته 22398
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت