ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچە کۆتایی دێت
وێستگه نیوز ـ
به‌پێی خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه كه پێشتر وه‌زاره‌تی دارایی رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ مووچه‌ی ئه‌و شوێنانه دابه‌شده‌كرێت كه‌له خشته‌كه‌دا ماون و به‌مه‌ش كۆتایی به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی نیسان ده‌هێنرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی ده‌ڵێت: "رۆژانی چوارشه‌ممه و پێنجشه‌ممه 21 و 22ی حوزه‌یرانی 2017، ئه‌م شوێنانه دابه‌ش ده‌كرێت، وه‌زاره‌تی ناوخۆ، وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و بازرگانی، وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان، وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان، فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، مووچه‌ی (كه‌مئه‌ندامان) ی سه‌ربه وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی".
پێشتر راگه‌یه‌ندرابوو كه دابه‌شكردنی مووچه تا رۆژی شه‌ممه به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام وه‌زاره‌تی دارایی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌و شوێنانه‌ی بڕیاربوو رۆی شه‌ممه مووچه وه‌ربگرن پێشخراون بۆ رۆژی پێنجشه‌ممه 22ی حوزه‌یرانی 2017.
شوێنه‌كانیش: وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، وه‌زاره‌تی ئاوه‌دان كردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن، وه‌زاره‌تی كشت‌وكال و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار، وه‌زاره‌تی داد، ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، به‌مه‌ش كۆتایی به دابه‌شكردنی مووچه دێت و چاوه‌ڕوانده‌كرێت له دوای كۆتایی هاتنی پشووی جه‌ژنی ره‌مه‌زان، وه‌زاره‌تی دارایی خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه رابگه‌یه‌نێته‌وه.
AM:09:31:22/06/2017
ئه‌م بابه‌ته 4050
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت