وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده: هیچ گۆڕانكارییه‌ك له خشته‌ی تاقیكردنه‌وه‌كاندا روو نادات
وێستگه نیوز ـ
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ره‌تیكرده‌وه هیچ گۆڕانكارییه‌ك له خشته‌ی تاقیكردنه‌وه‌كاندا ئه‌نجام بدرێت و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا به‌پێی خشته‌كه تاقیكردنه‌وه‌كان ئه‌نجام ده‌درێن.
شۆِڕش غه‌فوری، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: خشتەی تاقیکردنەوەکانی (پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی) و (پۆلی دوانزەی ئامادەیی)، وەک خۆیان و لە کاتی دیاریکراودا ئەنجام دەدرێن، بێ هیچ گۆڕانکارییەک.
وتیشی: "بیرکاری پۆلی نۆی بنه‌ڕه‌تی رۆژی شه‌ممه 1ی ته‌مموزی 2017 ئه‌نجام بدرێت، هه‌روه‌ك تاقیكردنه‌وه‌ی عه‌ره‌بی و په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی پۆلی 12ی ئاماده‌یی رۆژی یەکشەممە 2ی ته‌مموزی 2017، ئه‌نجام ده‌درێت".
AM:11:09:22/06/2017
ئه‌م بابه‌ته 14870
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت