عه‌بدوللـه‌تیف سه‌له‌فی له عومره‌یه
وێستگه نیوز-
عه‌بدوللـه‌تیف سه‌له‌فی رێبه‌ری ره‌وتی سه‌له‌فییه‌كان له كوردستان به گه‌شتێكی عومره له وڵاتی سعودیه‌یه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، له‌م هه‌فته‌یه‌دا د. عه‌بدوللـه‌تیف ئه‌حمه‌د ناسراو به عه‌بدوللـه‌تیف سه‌له‌فی، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌له‌فییه‌كان به‌ره‌و وڵاتی سعودیه به‌ڕێكه‌وتووه بۆ ئه‌نجامدانی گه‌شتی عومره.
به‌پێی گه‌شته‌كانی عومره‌ش بێت ناوبراو تا دوای جه‌ژنی ره‌مه‌زان ناگه‌ڕێته‌وه، ساڵی رابردووش د.عه‌بدوللـه‌تیف فه‌ریزه‌ی حه‌جی به‌ئه‌نجام گه‌یاند.
گه‌شتی عومره‌ی ئه‌مساڵی ناوبراو له كاتێكدایه شه‌وی هه‌ینی رابردوو به نارنجۆك هێرشكرایه سه‌ر مزگه‌وتی به‌هه‌شت له شاری سلێمانی كه به مزگه‌وتی د. عه‌بدوللـه‌تیف ناسراوه و ماڵه‌كه‌شی له‌هه‌مان مزگه‌تدایه، به‌و هۆیه‌وه خۆی و سێ كه‌سی دیكه بریندار بوون، دوای رووداوه‌كه‌ش د. عه‌بدوللـه‌تیف رایگه‌یاند، گومانی هه‌یه رووداوه‌كه له‌لایه‌ن داعشه‌وه ئه‌نجام درابێت.
دوای ئه‌و رووداوه‌ش په‌یجی د. عه‌بدوللـه‌تیف له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك په‌یامێكی دایكی د. عه‌بدوللـه‌تیفیان بڵاوكرده‌وه كه ئه‌ویش به‌هه‌مانشێوه له گه‌شتی عومره‌یه و هاوخه‌می بۆ رووداوه‌كه ده‌ربڕی.
دوێنێش وێستگه نیوز بڵاویكرده‌وه كه رۆژی 8-6-2017 چاوان سۆران هاوسه‌ری سێیه‌می د.عه‌بدولله‌تیف له نه‌خۆشخانه‌ی منداڵبوونی سلێمانی كوڕێكی بووه.
PM:12:37:22/06/2017
ئه‌م بابه‌ته 54998
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت