خه‌ڵكی دوزخورماتوو خانوویه‌كیان بۆ خێزانی پێشمه‌رگه دیله‌كه‌ی ده‌ستی داعش كڕی
خانوە نوێیەکە لە چاوەڕوانی سەیددا...
وێستگه نیوز ـ هەستیار
په‌رله‌مانتارێك رایده‌گه‌یه‌نێت، دوای ئه‌وه‌ی كه‌مپینێكی به‌مه‌به‌ستی كۆمه‌ككردنی خانه‌واده‌ی ئه‌و پێشمه‌رگه دیله‌ی له دووز خورماتوو به دیلی كه‌وته ده‌ست داعش، خه‌ڵكی دووز خورماتوو توانیان خانوویه‌ك بۆ خانه‌واده‌كه‌ی بكڕن و هه‌روه‌ك خه‌ڵكی كه‌ركوكیش بڕی 10 ملیۆن دیناریان بۆ بردوون.
د. به‌ختیار شاوه‌یس، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له فراكسیۆنی یه‌كێتی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: رۆژی 31ی ئایاری 2017، كه چه‌ند رۆژێك بوو سه‌ید ئه‌حمه‌د، پێشمه‌رگه به دیلی كه‌وتبووه ده‌ست چه‌كدارانی داعش سه‌ردانی خانه‌واده‌كه‌یم كرد له سۆران، بۆ له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له ژیان و گوزه‌رانی ئه‌و خێزانه هه‌ژاره‌و خه‌م و ئازاره‌كانیان.
ده‌شڵێت: "دوای ئه‌وه له پۆستێكدا كه‌مپینێكم راگه‌یاند و داوام له خێرخوازان كرد هاوكاری و یارمه‌تی ئه‌م خێزانه ده‌ستكورته هه‌ژاره بكه‌ن، خۆشبه‌ختانه بانگه‌وازه‌كه جێی خۆی گرت و خێرخوازان به‌ده‌م كه‌مپینه‌كه‌وه رۆیشتن".
به‌ختیار شاوه‌یس ئه‌وه‌شی وت: "خەڵکی بە شەرەفی دووزخورماتو خانوویەکیان به‌بڕی 30 هه‌زار دۆلار بۆ منداڵەکانی کڕی و خەڵکی بە شەرەفی کەرکوک کەمپینیێکیان کرد و بری 10 ملیۆن و 267 هەزار دینار و خواردەمەنی ساڵێکیان بۆ ماڵ و منداڵی بردووە".
ئه‌وه‌شی وت: "له‌گه‌ڵ لاهور شێخ جه‌نگی قسه‌م كردووه، ئه‌و پێی وتم له‌سه‌ره‌تاوه له هه‌وڵداین بۆ دیل به دیل كردنی ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه و په‌یاممان بۆ ناردوون، به‌ڵام تا ئێستا وه‌ڵامیان نه‌بووه و چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامیان ده‌كه‌ین".
وتیشی: "ته‌نانه‌ت شێخ لاهور وتوویه‌تی چ دیلێكیان ده‌وێت بۆیان ئازاد ده‌كه‌ین به مه‌رجێك ئه‌وان ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه ئازاد بكه‌ن".
شەوی 27ی ئایاری 2017، چه‌كدارانی داعش هێرشیان کرده‌سه‌ر فه‌وجی سێی لیوای 116ی سۆران ـ ی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه له‌گوندی حلێوه‌ی بچووک سه‌ربه شارۆچکه‌ی خورماتوو-ی پارێزگای سەلاحەدین و لەو هێرشەدا پێشمەرگەیەک بەناوی ئه‌حمه‌د سه‌ید عومه‌ر، کە چێشت لێنەربوو لە لیواکە بە دیلی کەوتە دەست داعش.
سه‌ید ئه‌حمه‌د عومه‌ر، خاوه‌نی پێنج منداڵه كه دوانیان كه‌مئه‌ندامن و له دۆخێكی دارایی زۆر خراپدان، دانیشتووی قه‌زای سۆرانه و ئێستا به دیلی له ژێر ده‌ستی داعشدایه له حه‌ویجه.
PM:01:17:22/06/2017
ئه‌م بابه‌ته 42570
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت