شارێکی‌ تری‌ یاری‌ لە سلێمانی‌ دەکرێتەوە


وێستگه‌ نیوز ـ
لە شاری سلێمانی و لەناو پرۆژەی چاڤی گەشتیاریدا شارێکی یاری گەورە دەکرێتەوە.


ئارام سەعید، بەڕێوەبەری رێپێدراوی چاڤی لاند بە ئێن ئاڕ تی وت، ئەمشەو لەناو پڕۆژەی چاڤی گەشتیاریدا شارێکی یاری گەورە دەکرێتەوە کە کۆمەڵێک یاری جۆراوجۆر و تازە لە خۆدەگرێت.

هەروەها وتیشی‌، یارییەکان تازەن و هەندێکی بۆ یەکەم جار هاتوه‌تە کوردستانەوە، وە بۆ یەکەمجار ( bumper boats) ی تیایە کە پێکدادانی بەلەمە لە ناو ئاودا.

ئاماژەی بەوەش کرد، رووبەری شاری یارییەکە 24 دۆنمە و لە مانگی 10ی ساڵی رابردووەوە دەستکراوە بە دروستکردنی.

بەڕێوەبەری رێپێدراوی چاڤی لاند ئەمشەو شاری یارییەکە دەکرێتەوە و هاوڵاتیان دەتوانن سەردانی بکەن بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش.

پرۆژەی گەشتیاریی چاڤی لاند گەورەترین پرۆژەی گەشتیارییە لە عیراقدا و یەکێکە لەپڕۆژەکانی کۆمپانیای نالیا، کە لەسەر رووبەری 750 ھەزار مەتری دووجا دروستکراوە و لە شاخی گۆیژەی شاری سلێمانی.

پرۆژەکە لە 1ی شوباتی 2010 دا دەستکراوە بەکارکردن تیایدا و رۆژی 1ی حوزەیرانی 2013 پرۆژەکە بەڕووی گەشتیاراندا کرایەوە، کە چەندین یاری جۆراوجۆر و شوێنی کات بەسەربردنی تێدایە.


PM:03:46:22/06/2017


ئه‌م بابه‌ته 20734 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو