په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان: زه‌مینه‌ی نزیكایه‌تی یه‌كێتی و پارتی زیاتره وه‌ك له ئێمه و یه‌كێتی
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان پێیوایه زه‌مینه‌ی نزیكایه‌تی یه‌كێتی و پارتی زیاتره وه‌ك له ئه‌وان و یه‌كێتی به‌و پێیه‌ی یه‌كێتی ئاماده‌ی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه‌یان نه‌بووه، بۆ كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی و گۆڕانیش ده‌ڵێت "ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه هیچی لێ سه‌وز نابێت".
بێستون فایه‌ق، په‌رله‌مانتاری گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان به وێستگه نیوز-ی راگه‌یاند "كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ینێی ئێمه و یه‌كێتی هیچی لێ سه‌وز نابێت، چونكه وا ده‌زانم گه‌یشتوینه‌ته دوا خاڵی رێككه‌وتنه‌كه و وا هه‌ست ده‌كه‌م یه‌كێتی ئاماده نییه رێككه‌وتنه‌كه جێبه‌جێ بكات".
وتیشی "ئه‌وه‌ی ده‌بیسترێ یه‌كیتی ته‌نها كات به ئێمه‌وه ده‌كوژێت و موجامه‌له‌مان ده‌كات، به‌ڵام دڵی هه‌ر لای پارتییه و هه‌ست ده‌كرێت له پارتییه‌وه نزیكتره هه‌تا ئێمه، بۆیه هه‌ست ده‌كه‌م كاتی ئه‌وه هاتووه كۆتایی به كۆبوونه‌وه به‌ناو هاوبه‌شه‌كه‌ی ئێمه و یه‌كێتی بێنین".
ئه‌مڕۆ شاندێكی باڵای پارتی به سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی گه‌یشتنه شاری سلێمانی و له گردی ده‌باشان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی كۆبوونه‌وه. سه‌باره‌ت به‌وه‌ی چاوه‌ڕێی چ ده‌ره‌نجامێك له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی یه‌كێتی و پارتی ده‌كه‌ن، بێستون فایه‌ق وتی "نازانم بۆ ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه، به‌ڵام ده‌زانم ئه‌وان موشته‌ره‌كاتیان له‌نێواندا هه‌یه و پڕۆژه‌كانیان به‌یه‌كه‌وه‌یه له‌وانه‌ش رۆیشتنیان بۆ كۆبوونه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی و دروستكردنی كۆمیته‌ی ریفراندۆم و نوێنه‌ر بۆ ئه‌و كۆمیته‌یه".
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی گۆڕان وتیشی "هه‌ست ده‌كریت یه‌كێتی ورده ورده پڕۆژه‌كانی له پارتییه‌وه نزیكترن و پڕۆژه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌وان جێبه‌جێ ده‌كات تا ئه‌و پڕۆژانه‌ی له‌گه‌ڵ ئێمه هه‌یان بووه، بۆ نموونه ویستمان یه‌كیتی له‌گه‌ڵ ئێمه په‌رله‌مان كارا بكاته‌وه، كه‌چی له‌گه‌ڵ پارتی كۆبوونه‌وه ده‌كه‌ن و داوای گۆڕینی د.یوسف ده‌كه‌ن".
بێستون فایه‌ق پێشبینی‌ش ده‌كات رێككه‌وتنی یه‌كێتی و پارتی نزیكتر بێت وه‌ك له یه‌كیتی و گۆڕان؟ ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی گۆڕان وتی "وا ده‌زانم زه‌مینه‌ی نزیكایه‌تی یه‌كێتی و پارتی زیاتره وه‌ك له ئێمه و یه‌كێتی، چونكه سه‌لمێندراوه یه‌كێتی ئاماده‌ی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه نه‌بوو".
PM:05:45:22/06/2017
ئه‌م بابه‌ته 13142
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت