حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكی حكومه‌تی عیراق رایگه‌یاند كه راگه‌یاندنی رزگاركردنه‌وه‌ی ته‌واوی موسڵ له ده‌ست چه‌كدارانی داعش به‌منزیكانه ده‌بێت.
حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكی حكومه‌ت و فەرماندی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عیراق له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی هه‌فتانه‌ی خۆیدا رایگه‌یاند له چه‌ند رۆژی داهاتوودا رزگاركردنه‌وه‌ی ته‌واوی شاری موسڵ راده‌گه‌یه‌ندرێت.
وتیشی كه حكومه‌ت به‌نیازه ناوچه شوێنه‌وارییه‌كانی موسڵ نۆژه‌ن بكاته‌وه‌و رایگه‌یاند: "كار ده‌كه‌ین بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ناوچه شوێنه‌وارییه‌كانی حه‌دبا و نه‌مرود و حه‌زه‌ر كه داعش خاپوری كردوون
له‌لایه‌كی دیكه‌وه نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانیی حه‌یده‌ر عه‌بادی پشوی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی راگه‌یاند كه له رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو 25ی حوزه‌یران ده‌ستپێده‌كات و تا رۆژی پێنجشه‌ممه 29ی حوزه‌یران به‌رده‌وام ده‌بێت.
نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانیی عه‌بادی راشیگه‌یاندووه كه ئه‌و پشووه وه‌زاره‌ته ئه‌منی و خزمه‌تگوزارییه‌كان ناگرێته‌وه و فه‌رمانبه‌رانیان به‌رده‌وام ده‌بن له خزمه‌تكردنی هاوڵاتیان.
PM:06:59:22/06/2017
ئه‌م بابه‌ته 3742
جار خوێنراوه‌ته‌وه