بایده‌میر: ئه‌ردۆغان تۆڵه‌ی خۆی له ده‌میرتاش كرده‌وه
عوسمان بایده‌میر، وته‌بێژی هه‌ده‌په
وێستگه نیوزـ
عوسمان بایده‌میر رایگه‌یاند، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان به‌زیندانیكردنی ده‌میرتاش، تۆڵه‌ی خۆی سه‌نده‌وه چونكه نایه‌وێت كه‌س ببێته ركابه‌ری و رووبه‌ڕووی ببێته‌وه.
عوسمان بایده‌میر، وته‌بێژی هه‌ده‌په له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه له هۆڵی فراكسیۆنی هه‌ده‌په له په‌رله‌مانی توركیا سازیكرد، رایگه‌یاند: "231 رۆژ به‌سه‌ر به‌ندكردنی په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په‌دا تێپه‌ڕیوه، كه له 4ی تشرینی دووه‌می 2016دا به‌ندكرابوون".
وتیشی: " دادپه‌روه‌ری ئه‌گه‌ر دوابكه‌وێت دادپه‌روه‌ری نییه و زیندانیكردنی هاوسه‌رۆكانی هه‌ده‌په، هه‌وڵی لادانی هه‌ده‌په‌یه و دوورخستنه‌وه و قڕكردنی سیاسه‌توانه‌كانیه‌تی".
بایده‌میر دادگای توركیای تۆمه‌تبار كرد وتی "له‌گه‌ڵ هه‌ر لێدوانێكی سه‌رۆك كۆماری توركیا، ژماره‌ی سكاڵانامه‌كانی دژ به‌په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنی هه‌ده‌په روویان له زیادبوون ده‌كرد تا گه‌یشته 631 سكاڵانامه".
راشیگه‌یاند، وه‌زاره‌تی داد هه‌موو لێدوانه‌كانی په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په‌ی كردووه‌ته سكاڵا، هاوکات نووسراوێكی نهێنیی وه‌زاره‌تی دادی توركیای ئاشكرا كرد كه وه‌زاره‌تی داد ره‌وانه‌ی داواكاری گشتیی ئامه‌دی كردووه و داوای كردووه به‌زووترین كات سكاڵانامه دژ به‌په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په ئاماده بكه‌ن.
عوسمان بایدەمیر، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا "سه‌رۆك كۆمار و وه‌زاره‌تی داد و حكومه‌تی ئاكپارتی راشكاوانه مادده‌ی 138ی ده‌ستووری توركیایان پێشێلكردووه كه باس له بێلایه‌ن بوون و سه‌ربه‌خۆبوونی دادگا ده‌كات و له‌مباره‌یه‌وه سكاڵای خۆمان پێشكه‌ش ده‌كه‌ین".
وتیشی "دادپه‌روه‌ری، یه‌كسانی، ئازادی و ئاشتییه‌كی شكۆدار لەلای هه‌ركه‌سێكه‌وه بێت، له‌گه‌ڵیداین، ئه‌وه‌ی لایه‌نگری ئه‌مه‌بێت، ئێمه لایه‌نگری ده‌بین و وته‌بێژی ئه‌وده‌بین".
PM:09:18:22/06/2017
ئه‌م بابه‌ته 4074
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت