قه‌ته‌ر لوبنانییه‌كان له وه‌رگرتنی ڤیزا ده‌به‌خشێت
وێستگه نیوزـ
ده‌وڵه‌تی قه‌ته‌ر بڕیاریدا لوبنانییه‌كان له وه‌رگرتنی ڤیزه‌ی پێشوه‌خت بۆ چونه ناو خاكیوڵاته‌كه‌ی ببه‌خشێت.
ئیداره‌ی پاسپۆرتی فرۆكه‌خانه‌ی قه‌ته‌ر كه سه‌ربه وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌یه له گشتاندنێكدا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 22ی حوزه‌یرانی 2017 رایگیاند كه ئه‌وانه‌ی هه‌ڵگری ره‌گه‌زانمه‌ی لوبنانین ده‌خرێنه لیستی ئه‌و ره‌گه‌زنامانه‌ی كه ده‌وڵه‌ت به‌بێ وه‌رگرتنی ڤیزای پێشوه‌خت رێگه‌یان پێده‌دات بێنه خاكی وڵاته‌وه.
له گشتاندنه‌كه‌دا كه به واژوی محه‌مه‌د را‌شد مه‌رزوعی، به‌ڕێوه‌به‌ری ئیداره‌ی پاسپۆرتی فرۆكه‌خانه‌ی قه‌ته‌ر كراوه، هاتووه كه لوبنانییه‌كان هه‌ر كه گه‌یشتنه فڕۆكه‌خانه‌كانی قه‌ته‌ر، راسته‌وخۆ هه‌ر له‌ناو فڕۆكه‌خانه‌دا ڤیزای گه‌شتیاریان بۆ چونه‌ناو خاكی وڵاته‌وه پێ ده‌درێت.
جگه‌له لوبنان، هاوڵاتیانی زۆرێك له وڵاتانی ئه‌مریكای لاتین و چه‌ند وڵاتێكی ئه‌فریقا و وڵاتانی ئه‌وروپا به‌بێ وه‌رگرتنی ڤیرای پێشوه‌خت ده‌توانن هه‌ر به گه‌یشتنیان بۆ فڕۆكه‌خانه‌كانی قه‌ته‌ر، ڤیزانی چونه‌ژوره‌وه وه‌ربكرن، له‌وانه روسیا و رۆمانیا چیك و به‌ڕازیل و ئه‌رجه‌نتین و چیلی و باشوری ئه‌فریقا و چه‌ندین وڵاتی دیكه كه ناویان له‌لیسته‌كه‌ی خواره‌وه‌دا هاتووه.
PM:10:03:22/06/2017
ئه‌م بابه‌ته 14358
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت