به‌ڤیدیۆ.. داروپه‌ردوی مزگه‌وتی نوری و مناره‌ی حه‌دبا له موسڵ
وێستگه نیوزـ
تیمی رۆژنامه‌وانیی كه‌ناڵی بی بی سی هاوشانی هێزه‌كانی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆر سه‌ردانی پاشماوه‌ی مزگه‌وتی نوری و مناره‌ی حه‌دبای كرد كه داعش رۆژی چوارشه‌ممه 21ی حوه‌زیرانی 2017 ته‌قاندییه‌وه و حكومه‌تیش عیراقیش ئه‌و كاره‌ی به كۆتایی داعش هه‌ژمار كرد.
په‌یامنێری بی بی سی رایگه‌یاندووه كه هێزه‌كانی عیراق به شه‌ڕێكی سه‌خت گه‌یشتونه‌ته ناوجه‌رگه‌ی موسڵی كۆن و وه‌ك له دیمه‌نه‌كاندا نیشاندراوه، وێرانه‌یه‌كی زۆر به ناوچه‌كه‌وه دیاره كه هێزه‌كانی عیراق ده‌ڵێن نه‌یانتوانیووه خۆیان له‌و وێرانه‌یه بپارێزن، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی لاشه‌ی چه‌كدارانی داعش‌یش له ناوچه‌كه‌دا هه‌رماوه و ده‌ركه‌وتووه.
له دیمه‌نه‌كاندا پاشماوه‌ی مناره‌ی حه‌دبا و مزگه‌وتی نوری ده‌رده‌كه‌وێت كه ته‌نها به‌شی خواره‌وه‌ی ماوه و داعش ده‌نگۆی ئه‌وه‌ی بڵاوكردبووه‌وه كه گوایه فڕۆكه جه‌نگییه‌كان روخاندویانه، به‌ڵام وه‌ك ده‌ركه‌وتووه كه بۆمبڕێژكراوه و له‌گه‌ڵ زه‌ویدا ته‌ختكراوه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 22ی حوزه‌یران، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكی حكومه‌تی عیراق رایگه‌یاند كه راگه‌یاندنی رزگاركردنه‌وه‌ی ته‌واوی موسڵ له ده‌ست چه‌كدارانی داعش به‌منزیكانه ده‌بێت.
حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكی حكومه‌ت و فەرماندی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عیراق له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی هه‌فتانه‌ی خۆیدا رایگه‌یاند له چه‌ند رۆژی داهاتوودا رزگاركردنه‌وه‌ی ته‌واوی شاری موسڵ راده‌گه‌یه‌ندرێت.
وتیشی كه حكومه‌ت به‌نیازه ناوچه شوێنه‌وارییه‌كانی موسڵ نۆژه‌ن بكاته‌وه‌و رایگه‌یاند: "كار ده‌كه‌ین بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ناوچه شوێنه‌وارییه‌كانی حه‌دبا و نه‌مرود و حه‌زه‌ر كه داعش خاپوری كردوون
هاوكات نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عیراق رایگه‌یاند كه خاپوركردنی مزگه‌وتی نوری و مناره‌كه‌ی نیشانه‌یه بۆ كۆتایی داعش و بێ ئومێدبوونی ئه‌و رێكخراوه.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، یان كۆبیچ نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عیراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 22ی حوزه‌یرانی 2017 ئه‌و كرده‌وه‌یه‌ی داعشی به كارێكی دڕندانه وه‌سفكرد كه ده‌خرێته‌سه‌ر تاوانه‌كانی دیكه‌ی ئه‌و رێكخراوه كه دژ به شارستانیی ئیسلامی و مرۆڤایه‌تی له عیراق كردویه‌تی.
یان كۆبیچ رایگه‌یاند كه روخاندنی مزگه‌وتی نوری و مناره‌كه‌ی له موسڵ له‌كاتێكدایه كه هێزه عیراقییه‌كان ته‌نگیان به چه‌كدارانی داعش له موسڵی كۆن هه‌ڵچنیووه و ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئه‌و رێكخراوه بێ ئومێد بووه و به‌ره‌و كۆتایی ده‌ڕوات.
رۆژی چوارشه‌ممه 21ی حوزه‌یرانی 2017 ، چه‌كدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به داعش، مزگه‌وتی نوری و مناره‌ی مێژووی حه‌دبایان له موسڵ ته‌قانده‌وه كه ماوه‌یه‌كی زۆر بوو له لایه‌ن سوپای عیراقه‌وه گه‌مارۆ درابوو.
له لایه‌ن چه‌كدارانی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به داعش، مزگه‌وتی نوری و مناره‌ی حه‌دبا، كه به كۆنترین و مێژوویی ترین مزگه‌وت و مناره داده‌نرێت له موسڵ ته‌قێندرایه‌وه.
میدیا عیراقییه‌كان له زاری سوپای عیراقه‌وه بڵاویان كرده‌وه كه داعش ئه‌و مزگه‌وته‌ی له ساڵی 2014 له لایه‌ن ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی خه‌لافه‌ته‌كه‌ی تیادا راگه‌یاند، ته‌قانده‌وه.
مزگه‌وتی نوری ده‌كه‌وێته گه‌ڕه‌كی كۆنی موسڵ كه‌له به‌ری رۆژئاوای شاره‌كه‌یه و ماوه‌یه‌كی زۆربوو له لایه‌ن سوپای عیراقه‌وه گه‌رمارۆدرابوو.
مزگەوتی نوری لە شاری موسڵ كە تەمەنی نۆ سەدەیە و ئەبوبەكر بەغدادی لە حوزەیرانی 2014دا خەلافەتەكەی تیادا راگەیاند، كاتی خۆی له لایه‌ن عیماده‌دین زه‌نگییه‌وه دروستكراوه.
چركه‌ساتی ته‌قاندنه‌وه‌ی مزگه‌وتی نووری له لایه‌ن داعشه‌وه
PM:11:36:22/06/2017
ئه‌م بابه‌ته 46662
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت