"شانازییه رۆڵه‌كه‌نتان له‌پێناو به‌دیهێنانی مافی ره‌وای گه‌له‌كه‌مان شه‌هیدبوون"
وێستگه نیوز-
ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان هیواخواست هه‌وڵه‌كان بۆ چاره‌سه‌ری كێشه سیاسییه‌كان به‌رهه‌می هه‌بێت و ئاشته‌وایی نیشتمانی بێته ئاراوه و هاوڵاتیانی هه‌ژارو نه‌دار به گشتی و موچه‌خۆران به‌تایبه‌تی به مافه سه‌ره‌تاییه‌كانیان شاد ببنه‌وه و كۆتایی به سه‌پاندنی پاشه‌كه‌وتی زۆره ملێی موچه بهێنرێت.
ئێواره‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه 22ی حوزه‌یرانی 2017، ئۆفیسی گشتی سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدانی چالاكی لاوان ئێواره خوانێكی بۆ خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی 17 شوبات و رۆژانی دوایی سازكرد و سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووش ئاماده‌بووه.
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له په‌یجی تایبه‌تی خۆی بڵاویكرده‌وه، رایگه‌یاندووه "شانازییه بۆ ئێوه كه رۆڵه‌كانتان به ده‌ستی سپی و به بێ چه‌ك و له پێناو به‌دیهێنانی مافی ره‌وای گه‌له‌كه‌مان شه‌هید بوون، ئێوه له نێو دڵی ئێمه‌دان و به‌رده‌وام ده‌بین له داكۆكیكردن له مافه‌كانتان".
ده‌شڵێت: "ئێمه زۆر نیگه‌رانین له‌وه‌ی پاش ساڵانێكی دوور و درێژ له حوكمڕانی كوردی، به‌ڵام تائێستا یاسا سه‌روه‌ری له ئاستی پێویستدا نیه و هه‌رێمه‌كه‌مان نه‌بووه‌ته هه‌رێمی سه‌روه‌ری یاسا، به‌ڵام دڵنیا بن مافی ئێوه و رۆڵه‌كانتان لای په‌روه‌ردگاری دادپه‌روه‌ر ون نابێت و له رۆژی دوایی زاڵم و سته‌مكاران له‌به‌رده‌م ئێوه‌ی به‌ڕێز چۆك داده‌ده‌ن".
ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو وتوشیویه‌تی "هیوادارین هه‌وڵه‌كان بۆ چاره‌سه‌ری كێشه سیاسییه‌كان به‌رهه‌می هه‌بێت و ئاشته‌وایی نیشتمانی بێته ئاراوه و هاوڵاتیانی هه‌ژارو نه‌دار به گشتی و موچه‌خۆران به‌تایبه‌تی به مافه سه‌ره‌تاییه‌كانیان شاد ببنه‌وه و كۆتایی به سه‌پاندنی پاشه‌كه‌وتی زۆره‌ملێی موچه بهێنرێت".
له 17ی شوباتی 2011 هاوڵاتیانی شاری سلێمانی دژ بەگەندەڵی‌و بەمەبەستی چاكسازی خۆپیشاندانێكی بەرفراوانیان ئەنجامدا‌و سەرەتا لەبەردەم لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان تەقە لە خۆپیشاندەران كرا‌و كوژراو و برینداری لێكەوتەوە‌و لەماوەی 63 رۆژی خۆپیشاندانەكانیشدا 10 هاوڵاتی شەهید بون‌و 522 كەسی دیكەش برینداربون.
AM:12:00:23/06/2017
ئه‌م بابه‌ته 6706
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت