نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان
وێستگه نیوز -
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 23ی حوزه‌یرانی 2017، نرخی نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی و نه‌وتی برێنت به‌م جۆره‌ی لای خواره‌وه مامه‌ڵه‌یان پێوه‌كرا.
نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی له بازاڕه‌كانی جیهاندا به 42 دۆلار و 95 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
هاوكات نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاو به 45 دۆلار و 45 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه له‌ماوه‌ی رابردوودا و دوای رێككه‌وتنێكی ئۆپیك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت، نرخی نه‌وت رووی له به‌رزبوونه‌وه كرد به جۆرێك نرخی به‌رمیلێكی نه‌وتی برێنت گه‌یشته 58 دۆلار.
رێككه‌وتنامه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌لایه‌ن وڵاتانی ئه‌ندام له رێكخراوی ئۆپێك له تشرینی دووه‌می ساڵی 2016 ئه‌نجامدرا، له ناوه‌ڕاستی ئه‌مساڵیشدا ماوه‌ی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه كۆتایی دێت.
AM:08:25:23/06/2017
ئه‌م بابه‌ته 4726
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت