هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی كه‌ركوك 30 گومانلێكراویان ده‌ستگیركرد


وێستگه‌ نیوز ـ
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی كه‌ركوك رایگه‌یاند، له‌ هه‌ڵمه‌تێكی فراوانی گه‌ڕان و پشكنینی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی کەرکوک توانرا 30 گومانلێکراو دەستگیر بكرێن.

عەمید خەتاب، بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی کەرکوک لە کۆنگره‌یه‌كی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "لە هەڵمەتێکدا لە کەرکوک زیاتر لە 30 گومانلێکراو و نۆ داواکراو دەستگیرکراون".

هەڵمەتەکە لە سنووری پێنج بنکەی پۆلیس ئەنجامدراون و نزیکەی 20 گەڕەکی باشووری کەرکوکی گرتەوەتەوە.

بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی کەرکوک راشیگه‌یاند: "هەڵمەتی گەڕان و پشکنینەکە لەسەر فەرمانی پارێزگاری کەرکوک بووە و 30 کەسیان بەپێی ماددەی 4ـی تیرۆر و نۆ کەسی دیکەش بەهۆی پەیوەندیان بەداعشەوە دەستگیرکراون".

دەشڵێت: "ئەو ئاوارانەی ناوچەکانیان لەدەست داعش رزگارکراون دەبێت کەرکوک بەجێبهێڵن".
 
بەڕێوەبەری پۆلیسی کەرکوک ئاماژەی بەوەشدا، کە لە لەرۆژانی جەژندا پلانی تایبەتیان بۆ پاراستنی کەرکوک دەبێت.


AM:08:52:23/06/2017


ئه‌م بابه‌ته 2054 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت