بڕیارده‌ری فراكسیۆنی گۆڕان: گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان تا كۆتایی خوله‌كه پێویستی به مه‌رج نییه
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
بڕیارده‌ری فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان داوا له حزبه‌كه‌ی و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌كات ئه‌مڕۆ چاره‌نووسی رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوانیان به جێبه‌جێكردن یاخود وازلێهێنان یه‌كلایی بكه‌نه‌وه، جه‌ختیش ده‌كاته‌وه كه گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان تا كۆتایی خوله‌كه پێویستی به مه‌رج نییه.
عه‌بدولڕه‌حمان عه‌لی ره‌زا، بڕیارده‌ری فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان له‌ڕێگه‌ی وێستگه نیوزه‌وه داوای یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌ی خۆیان و یه‌كێتی نیشتمانی كرد و وتی: "داوا له سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی و گۆڕان ده‌كه‌م خه‌ڵكی له چاوه‌ڕوانی بێزار بووه و تكایه یان واز له رێككه‌وتنه‌كه بێنن یان ئه‌وه‌تا ئه‌مڕۆ بڕیار بده‌ن كه سوور بن له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی، چونكه رێككه‌وتنه‌كه به‌رژه‌وه‌ندی حزبی و شه‌خسی تێدا نییه".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر پارتی رازی بێت د. یوسف محه‌مه‌د تا كۆتایی خوله‌كه سه‌رۆكی په‌رله‌مان بێت، به‌ڵام مه‌رجی بۆ ئه‌و گه‌ڕانه‌وه‌یه هه‌بێت، ئه‌وان مه‌رج قبوڵ ده‌كه‌ن؟
بڕیارده‌ری فراكسیۆنی گۆڕان وتی: "كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان پێویستی به مه‌رج نییه، به‌ڵكو پارتی هه‌ڵه‌یه‌كی كردووه و ده‌بێت راستی بكاته‌وه نه‌ك مه‌رج دابنێت كه گۆڕِانكاری له ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بكرێت یان ده‌ست بۆ یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم نه‌بردرێت، كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان مه‌رجی ناوێت".
هاوكات له‌گه‌ڵ كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌شی یه‌كێتی و گۆڕان كه ئه‌مڕۆ ئه‌نجام ده‌درێت، له رۆژی 23ی حوزه‌یرانی 2015یشدا په‌رله‌مانی كوردستان خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد كه له‌لایه‌ن یه‌كێتی و گۆڕان و یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامییه‌وه پێشكه‌شكرابوون.
بڕیارده‌ره‌كه‌ی گۆڕان وتی: "ئه‌گه‌ر ئه‌و كاته ئێمه ته‌نها پڕۆژه‌یه‌كمان هه‌بووبێت بۆ هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تی، لایه‌ن هه‌بووه دوو پڕۆژه‌ی هه‌بوو، به‌ڵام بۆچی هه‌ندێك له فراكسیۆنه‌كان كه پڕۆژه‌یان بۆ هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌بووه، به‌ڵام ئێستا كێشه‌كانیان بۆ نێوانی پارتی و گۆڕان بچووك كردوه‌ته‌وه".
وا بڕیاره ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌شی یه‌كێتی و گۆڕان ئه‌نجام بدرێت، كۆبوونه‌وه‌كه‌ش به یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه له دوای كۆچی دوایی نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له رۆژی 19-5-2017.
پاشنیوه‌ڕۆی دوێنێش نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی سه‌ردانی شاری سلێمانی كرد و له گردی ده‌باشان له ماڵی تاڵه‌بانی، له‌گه‌ڵ هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی كۆبۆوه كه بافڵ تاڵه‌بانی كوڕه گه‌وره‌ی تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تیش ئاماده‌بوون، به‌ڵام هیچ راگه‌یه‌ندراوێك سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌كه بڵاونه‌كرایه‌وه.
AM:11:41:23/06/2017
ئه‌م بابه‌ته 48222
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت