دوو مه‌رجه‌عی گه‌وره‌ی شیعه، یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنیان ڕاگه‌یاند
وێستگه نیوز-
دوو مه‌رجه‌عی گه‌وره‌ی شیعه، محه‌مه‌د حسێن فه‌زڵوڵا لوبنانی و كه‌مال حه‌یده‌ری ڕایانگه‌یاند كه رۆژی یه‌كشه‌ممه، به‌رواری 25 حوزه‌یرانی 2017 یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزه.
له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا نوسینگه‌ی شه‌رعی مه‌رجه‌عی ئاینی لوبنانی، كۆچكردوو، محه‌مه‌د حسێن فه‌زڵوڵا، ڕایگه‌یاند كه رۆژی یه‌كشه‌ممه، یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنه. ئه‌مه‌ش به پاڵپشتی پێوه‌ره فه‌له‌كییه‌كان.
له‌لایه‌كی تره‌وه نوسینگه‌ی مه‌رجه‌عی عێراقی شیعی، كه‌مال حه‌یده‌ری ڕایگه‌یاند كه ئاماژه فه‌له‌كییه‌كان ئه‌وه نیشان ئه‌ده‌ن كه مانگ له‌ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه، 24 ی حوزه‌یرانی 2017 له‌باشوری كیششوه‌ری ئه‌ورپا ده‌رده‌كه‌وێت و به‌ته‌واویش له ده‌ریای ئه‌تڵه‌سی و هه‌ردوو كیشوه‌ره ئه‌مریكاییه‌كه ده‌بینرێت.
هه‌روه‌ها هه‌ردوو مه‌رجه‌عه دینیییه‌كه‌ش جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه به‌و پێیه، رۆژی یه‌كشه‌ممه، ده‌كاته یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز.
ئه‌مه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ لێدوانی شەرەف سوفیانی توێژەر و سەرپەرشتیاری کۆمەڵەی گەردوونی سعودیە كه رایگەیاندووە، رۆژی یەکشەممە 25ی مانگ یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانە و ئاماژەی بەوەکردووە، لە ئێوارەی رۆژی 24ی حوزەیراندا مانگ دەبینرێت و بەمەش کۆتایی بە رەمەزان دێت و مانگی شەوال دەستپێدەکات.
ئەوەشی روونکردووەتەوە، رۆژی 24ی مانگ خۆر لە کاتژمێر 7:6 لە ئاسۆی شاری مەکە ئاوا دەبێت و لە کاتێکدا مانگ لە کاتژمێر 7:29 خولەک ئاوا دەبێت و بەو پێیەش مانگ 23 خولەک بە روونی دەبینرێت و چوار پلە لە ئاسۆوە بەرزە.
ئەمەش لە کاتێکدایە وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، سبەینێ شەممە لیژنەی بینینی مانگ چاودێری دەرکەوتنی مانگ دەکات و وەزارەتی ئەوقافیش یەکەم رۆژی جەژن دیاری دەکات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدابوو، رۆژی یەکشەممە دەکرێتە جەژن و ئەگەر مانگیش نەبینرا، رۆژی یەکشممە دەبێتە 30 هەمین رۆژی مانگی رەمەزان و رۆژی دووشەممە دەبێتە جەژن.
ساڵانە هاوڵاتیانی موسڵمان لە وڵاتانی جیهاندا لە مانگی رەمەزاندا بۆ جێبەجێکردنی بەشێک لە ئەرکەکانی ئاینی ئیسلام بەڕۆژوو دەبن و دوای کۆتایی هاتنی مانگەکەش سێ رۆژ وەک جەژنی رەمەزان رادەگەیەندرێت.
AM:11:46:23/06/2017
ئه‌م بابه‌ته 98530
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت