شاسوار عه‌بدولواحید: واز له رابردوو بهێنن و سه‌یری داهاتوو بكه‌ن
وێستگه نیوز-
شاسوار عه‌بدولواحید، خاوه‌نی گروپی كۆمپانیاكانی نالیا ده‌ڵێت، واز له رابردوو بهێنن، تازه رابردووتان پێ ناگۆڕدرێت، سه‌یری داهاتوو بكه‌ن.
شاسوار عه‌بدولواحید نووسینێكی له په‌یجی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاوكردۆته‌وه و ووسیویه‌تی "هه‌ر كات سه‌ركرده و حیزبه سیاسییه‌كان كه‌وتنه باسی رابردوو، مێژوو، مردووه‌كانیان، ئه‌وا بزانن هیچیان پێ نییه بۆ زیندوه‌كان و نه‌وه‌ی داهاتوو و ژیانی ئێستای خه‌ڵكه‌كه‌ی خۆیان".
ده‌شڵێت" "ئه‌وه‌ش بزانن كه به‌شێك له میلله‌ت خۆیان دوای رابردو و بنه‌ماڵه و یادگاری ده‌كه‌ون، چونكه وا فێركراون و وا راهێنراون، هه‌رچی خه‌ون و پلانی داهاتوویان هه‌بێت له‌بار براوه، بێ ئیراده كراون، بۆیه ناچار بیر له رابردوو ده‌كه‌نه‌وه".
PM:08:58:23/06/2017
ئه‌م بابه‌ته 17710
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت