په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان: پێده‌چێت رای یه‌كێتی گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتبێت
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان به پشتبه‌ستن به راگه‌یه‌ندراوه هاوبه‌شه‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌كه‌یان و یه‌كێتی رایده‌گه‌یه‌نێت "له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا پێده‌چێت رای یه‌كێتی گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتبێت كه په‌رله‌مان به‌بێ مه‌رج ئاسایی بكرێته‌وه و ئه‌وه‌ش مایه‌ی دڵخۆشییه".
ئه‌یوب عه‌بدوڵا، په‌رله‌مانتاری گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، به گشتی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌شی یه‌كێتی و گۆڕان باشه، چونكه ماوه‌یه‌ك بوو گۆڕان گله‌یی له یه‌كێتی هه‌بوو كه رێككه‌وتنه‌كه كۆمه‌ڵێك خاڵی جێبه‌جێ نه‌كراوه به‌تایبه‌تیش له‌م ماوه‌یه‌دا كه یه‌كێتی پشتگیری له‌و بۆچوونه ده‌كرد بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان سه‌رۆكی په‌رله‌مان دوای یه‌كه‌م دانیشتن گۆڕانكاری تێدا بكرێت.
وتیشی "له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا پێده‌چێت رای یه‌كێتی گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتبێت كه په‌رله‌مان به‌بێ مه‌رج ئاسایی بكرێته‌وه و ئه‌وه‌ش مایه‌ی دڵخۆشییه كه ئێمه و یه‌كێتی رێككه‌وتنێكمان هه‌یه، هه‌ڵویستی هاوبه‌شیشمان هه‌بێت، چونكه ئێمه‌ش نه‌مانوتوه دژی ریفراندۆمین، به‌ڵكو تێبینیمان له‌سه‌ر شێوازی ریفراندۆمه‌كه هه‌یه".
سه‌باره‌ت به حكومه‌تی خۆجێی سلێمانیش، ئه‌و په‌رله‌مانتاره وتی "له‌و سنووره‌دا كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی حكومه‌تی خۆجێی هه‌یه كه زۆر پۆست هه‌یه به‌پێی رێككه‌وتن ده‌بوو بدرێنه گۆڕان، به‌ڵام نه‌دراوه و ئه‌وه‌شی وه‌رمان گرتووه ده‌سه‌ڵاتی كه‌می هه‌بووه، بۆیه ئه‌گه‌ر لێك تێگه‌یشتن هه‌بێت یه‌كێتی هه‌نگاو بنێت بۆ ئه‌و پۆستانه‌ی كه به‌ركه‌وته‌ی گۆڕانن گۆڕانكارییان تێدا بكرێت جێی دڵخۆشییه".
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 23ی حوزه‌یرانی 2017، سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌شی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆبوونه‌وه و له راگه‌یه‌ندراوێكیشدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، هه‌ردوولا بڕیاریان له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك داوه كه یه‌كێكیان تایبه‌ته به كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان پاشان ئه‌نجامدانی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی.
له كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆیاندا سه‌ركردایه‌تیی هاوبه‌شی یه‌كێتی و گۆڕان له كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆیاندا سێ بڕیاریان ده‌ركرد:
یه‌كه‌م: پاش ئاسیكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماده‌كاری ته‌واو بكرێت بۆ ئه‌نجامدانی ریفرانۆدم به‌مه‌به‌ستی سه‌ربه‌خۆیی، به به‌شداری ناوچه دابڕێنراوه‌كانیش.
دووه‌م: جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی رێكه‌وتنامه‌ی پێكهێنانی حكومه‌تێكی خۆجێیی له‌سنوری پارێزگاكانی سلێمانی هه‌ڵه‌بجه‌و ئیداره‌كانی گه‌رمیان و ڕاپه‌رین.
سێهه‌م: له‌دوای جه‌ژنی رشه‌مه‌زانی پێرۆز كۆبونه‌وه‌ی تایبه‌ت ده‌كرێن بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پرسه چاره‌نوسسازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
PM:09:13:23/06/2017
ئه‌م بابه‌ته 12118
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت