سه‌ركردایه‌تییه‌كی یه‌كگرتوو: بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان، ئه‌گه‌ر پارتی نه‌رمیی زیاتریش بنوێنێت باشتره
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
سه‌ركردایه‌تییه‌كی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان پێیوایه بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان، تۆپه‌كه له گۆڕه‌پانی پارتییه، چونكه ئه‌وان په‌رله‌مانیان په‌كخستووه و مه‌رجیان بۆ كاراكردنه‌وه‌ی داناوه، بۆیه ئه‌گه‌ر نه‌رمی زیاتریش بنوێنن باشتره.
حاجی كاروان، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و په‌رله‌مانتاری یه‌كگرتووی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان به وێستگه نیوز-ی راگه‌یاند، به‌پێی دۆخی دانوستان و وتوێژه‌كانی ئێستا بێت، هه‌ست ده‌كرێت ئه‌و ئینكارییه‌ی جاران بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان نه‌ماوه و ورده ورده مه‌رجه‌كان كه‌مبوونه‌ته‌وه. "
له وه‌ڵامی پرسیارێكی وێستگه نیوز كه ئایا هه‌ست ده‌كه‌ن پارتی یاخود گۆڕان نه‌رمی زیاتر ده‌نوێنن؟ حاجی كاروان وتی "پێموایه تۆپه‌كه له گۆڕه‌پانی پارتییه و ده‌بێت ئه‌وان نه‌رمی بنوێنن، چونكه ئه‌وان په‌رله‌مانیان په‌كخستووه و مه‌رجیان بۆ كاراكردنه‌وه‌ی داناوه، ئه‌گینا لایه‌نه‌كانی دیكه مه‌رجیان نییه، بۆیه ئه‌گه‌ر براده‌رانی پارتی نه‌رمی زیاتریش بنوێنن باشتره".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ئایا تا چه‌ند ئومێدیان به دانوستانه‌كان هه‌یه، ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی یه‌كگرتوو وتی "هه‌ر ده‌بێت ئومێدمان هه‌بێت، چونكه دواجار هه‌ر ده‌بێت دانوستان بكرێت، پاشان ئه‌گه‌ر به‌نیازی ریفراندۆم و چاكسازین ده‌بێت په‌رله‌مان كارا بكرێته‌وه".
پاشنیوه‌ڕۆی دوێنێ نێچیرڤان بارزانی، جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌ردانی شاری سلێمانی كرد و له گردی ده‌باشان له ماڵی تاڵه‌بانی، له‌گه‌ڵ هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی كۆبۆوه كه بافڵ تاڵه‌بانی كوڕه گه‌وره‌ی تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تیش ئاماده‌بوون، به‌ڵام هیچ راگه‌یه‌ندراوێك سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌كه بڵاونه‌كرایه‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆش سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌شی یه‌كێتی و گۆڕان كۆبوونه‌وه و له خاڵێكی راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شدا رایانگه‌یاند، پاش ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماده‌كاری ته‌واو بكرێت بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم به‌مه‌به‌ستی سه‌ربه‌خۆیی، به به‌شداری ناوچه دابڕێنراوه‌كانیش.
PM:09:39:23/06/2017
ئه‌م بابه‌ته 5230
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت